Draw Media

کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی له‌ چارەکی سێیەمی 2022 دا

کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی له‌ چارەکی سێیەمی 2022 دا

2022-11-16 07:15:51


 
شیكاری: درەو
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی بۆ چارەکی سێیەمی 2022؛
-  لەو کێڵگە نەوتیانەی کە گرێبەستی هەیە لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە تێکڕای ڕۆژانە زیاتر لە (109 هەزار) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە، بە جۆرێک لە کێڵگەی فیشخابور(62 هەزار) بەرمیل، لە تاوکێ (46 هەزارو 500) بەرمیل و لە بەعشیقە زیاتر لە (500) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە لە ڕۆژێکدا.
- قازانجی گشتی کارکردنی کۆمپانیاکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا (191 ملیۆن) دۆلار بووە، بەراورد بە چارەکەی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2021) سێ هێندە زیادی کردووە.

بەرهەمی کاری (DNO) لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی، ‌بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی گرێبەستی کێڵگەکانی نەوتی (فیشخابوور و تاوکێ) کە بە گرێبەستی "تاوکێ" ناسراوە، لەگەڵ کێڵگەی نەوتی بەعشیقە، کە کۆمپانیاکە لە هەرسێ کێڵگەکە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
بە تێکڕا ڕۆژانە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بڕی (109 هەزار و 54) بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە، بە جۆرێک لە کێڵگەی فیشخابور (62 هەزار) بەرمیل، لە تاوکێ زیاتر لە (46 هەزار و 500) بەرمیل و لە بەعشیقە زیاتر لە (500) بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە لە ڕۆژێکدا.
 ئەمە لە کاتێکدایە، لە چارەکی یەکەمی (2022)دا بڕەکە بریتی بووە لە (106 هەزار و 465) بەرمیلی ڕۆژانە. لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە (107 هەزار و 178) بەرمیل. واتە لە نیوەی یەکەمی (2022)دا بڕی (106 هەزار و 948) بەرمیل نەوت دەرهێنراوە.
بەم پێیەش تێکڕای بەرهەمی هەرسێ کێڵگەی (فیشخابوور، تاوکێ،  بەعشیقە) لە نۆ مانگی ڕابردوودا، بە تێکڕای رۆژانە (107 هەزار و 575) بەرمیل نەوتیان لێدەرهێنراوە. 
ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمی ئەو کێڵگانە لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2021) بە تێکڕای ڕۆژانە بریتی بووە لە (105 هەزار و 179) بەرمیل. بەڵام لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی (2021)، بەرهەمەکانیان بریتی بووە لە (109 هەزار و 131) بەرمیلی ڕۆژانەو تەواوەی ساڵی (2021) ڕۆژانە بڕی (108 هەزار و 713) بەرمیلیان لێ بەرهەمهێنراوە. (بڕوانە چارتی ژمارە (1))
چارتی ژمارە (1)


پرۆسه داراییەکانی کۆمپانیای (DNO)
بە پێی ڕاپۆرتەکەی (DNO) کە داتاکانی خۆی بۆ هەردوو ناوچەی هەرێمی کوردستان و دەریای باکور بڵاو کردووەتەوە، چونکە لە هەردوو ناوچەکە گرێبەستی هەیەو کاردەکات. 
 لە ماوەی چارەکی سێیەمی 2022، تێکڕای بەرهەمی ئەو کێڵگە نەوتییانەی وەبەرهێنانی تێدا دەکات لە هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە (109 هەزار و 54) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داهاتی گشتی بریتی بووە لە (339 ملیۆن) دۆلار،  ئەمەش وای کردووە، لە چوار چارەکی لەسەریەک (300 ملیۆن) دۆلار تێپەڕێنێت. لەو بڕەش (151 ملیۆن) دۆلاری لە بواری خەرجی بەگەڕخستن بە خەرج دراوە.
 کۆی قازاجی کومپانیا بریتی بووە لە (191 ملیۆن) دۆلارو پوختەی قازانجی کۆتایش بریتی بووە لە (130 ملیۆن) دۆلار.
بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر دەربارەی داهات و قازانجی گشتی و پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە، بڕوانە (چارتەکانی 2، 3 و 4) خشتەی داتاکان.
چارتی (2)


چارتی (3)


چارتی (4)

خشتەی داتاکان

سەرچاوەکان
-    DNO ASA, Interim Results, Third Quarter 2022;
https://www.dno.no/media/givbem2n/q3-2022-interim-results-report.pdf
-    DNO ASA, Q3 2022 Interim Results Presentation; 
https://www.dno.no/media/zpiakonn/q3-2022-interim-results-presentation.pdf

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand