Draw Media

بافڵ تاڵەبانی: تا دوو ئیدارەیی لەگەڵ پارتی دەڕۆین

بافڵ تاڵەبانی: تا دوو ئیدارەیی لەگەڵ پارتی دەڕۆین

2022-11-15 16:40:47


درەو:
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، تا دوو ئیدارەیی لەگەڵ پارتی دەڕۆین، ئەوانیش كێشەی ئامۆزاكانیان هەیەو كێشەیەكی قورسە "كارتی بەهێزی غازمان بەدەستەوەیە"..
ئەمڕۆ لە قەڵاچوالان بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندەكانی (سلێمانی و گەرمیان) كۆبووەوە لە كۆبوونەوەكەدا كە (رەفعەت عەبدوڵا و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) ئەندامانی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەیبوون، بەشداربوویەكی كۆبونەوەكە بە (درەو)ی راگەیاند لە كۆبونەوەكەدابافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندوە:

•    ململانێكانمان لەگەڵ پارتی بەردەوامەو ئەگەر پارتی مل نەدات بۆ داواكاری و خواستەكانی یەكێتی، تا دوو ئیدارەیی لەگەڵ پارتی دەڕۆین.
•    پارتیش كێشەی ناوخۆی هەیە، ئێستا پارتی كێشەی ئامۆزاكانی هەیەو خۆتان ئەزانن كێشەی ئامۆزاكان قورسن.
•    ئێمە ئەمانەوێت شەریكبین لە حكومەت، وەك چۆن حكومەت لەسەر بنەمای شەریكایەتی پێكهاتووە.
•    تەنیا پارتی كارتی نیە بەرامبەر ئێمە ئێمەش كارتی بەهێزمان هەیە بەرامبەر پارتی ئەویش كارتی غازەكەیە
•    گۆڕانكاری گەورە بووە لە بەغداد، بۆیە بە قورساییەوە دەچینە بەغداد و نوسینگەی مەكتەبی سیاسی دەبەینە بەغداد.
•    تەواوی بارەگاكانمان لە كەركوك وەردەگرینەوەو بە قورساییەوە دەچینەوە كەركوك، ماڵی مام جەلال لە كەركوك ئاوەدان دەكەینەوە.
سەبارەت بە پرۆژەی رێكخستنەوەو هەڵبژاردن لە مەڵبەندەكان، كە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندەكانەوە رەخنەی زۆر ئاراستەی مەكتەبی رێكخستن كرا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە" من هیچم لێنەزانیوە وتویانە ئەنجامەكەی باش دەبێت بەڵام دەركەوت ئەنجامەكەی خراپ بوو" ئاماژەی بەوەشكردووە "پرۆژەكە هەڵناوەشێنمەوە بەڵام لە دوو بۆ سێ مانگی داهاتوودا كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەكەین، بەبێ تەكەتولات، چونكە هەمووتان تەكەتولی یەكێتین، یەكێتی ئێستا یەك بڕیارەو یەك دەستە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand