سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆنەكان زۆرینەیان دەمێننەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2022

كۆنەكان زۆرینەیان دەمێننەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
سبەینێ كۆمیتەی ناوەندەی پارتیی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت، زۆرینەی مەكتەب سیاسییەكانی پێشووی لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.  
كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ كۆمیتەی ناوەندیی پارتی یەكەمین كۆبونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی 14ی سازدەدات، كۆمیتەی ناوەندی هەمان ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشووی پارتییە كە لە كۆنگرەی 14دا ناوەكەی گۆڕدراوە. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بڕیارە لە كۆبونەوەی سبەینێدا، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێرێت، لەپاڵ ئەمەدا كەسێكی نوێ بۆ كۆمیتەی ناوەندی لە پێكهاتەی ئێزدی زیاد دەكرێت، ئەمە لەسەر داوای مەسعود بارزانی سەرۆكی حزبە، چونكە لە وتارێكدا دوای كۆنگرە بارزانی داوای كرد كەسێكی ئێزدی بخرێتە سەركردایەتییەوە.
پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن، زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێشووی پارتی لە شوێنی خۆیان بمێننەوە‌و ئەوانەیان لە ژیاندا نەماون شوێنەكانیان بە كەسانی نوێی كۆمیتەی ناوەندی پڕبكرێنەوە. 
زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی لەنێوان 15 بۆ 17 ئەندامدا دەمێنێتەوە.
ئەندامانی پێشووی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كۆنگرەی 14دا بە تەزكیەی مەسعود بارزانی‌و لەسەر پێشنیازی نێچیرڤان بارزانی نەچوونە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن‌و بەشێوەی راستەوخۆ وەكو ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی دیاریكرانەوە. 

 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا