هەناردە، نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە (10) مانگی ڕابردوودا
2022-11-10 07:17:28
شیكاری: درەو
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە (10) مانگی ساڵی (2022)دا؛
# زیاتر ملیارێک بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە.
# بە تێکڕای ڕۆژانە زیاتر لە (3 ملیۆن و 307 هەزار و 640) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
# تێکڕای بەهای بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان (103.71) دۆلار بووە، بەڵام حکومەتی عێراق بەتێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (99.05) دۆلار فرۆشتووە.
# کۆی داهاتی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە (99 ملیار و 646 ملیۆن 996 هەزار) دۆلار.
# لەو بڕە نەوتەی عێراق هەناردەی کردووە (22 ملیۆن و 454 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.23%)ی لە نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، بەهاکەشی (2 ملیار 242 ملیۆن) دۆلار بووە.
گرافیکی ژمارە (1)
یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (10) مانگی ساڵی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە (10) مانگی ساڵی (2022) بڕی (1 ملیار و 5 ملیۆن و 381 هەزار و 631) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 307 هەزار و 640) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (99.05) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (99 ملیار و 646 ملیۆن و 996 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە؛ گرافیکەکانی (2، 3، 4 و 5))
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 202 هەزار و 777) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (83.83) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (86.51) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.69) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 322 ملیۆن 679 هەزار) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2022
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 313 هەزار و 935) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (94.94) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (97.13) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.19) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 579 هەزار و 612) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 244 هەزار و 504) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (108.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (117.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (9) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 913 ملیۆن و 197 هەزار) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 390 هەزار و 662) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 379 هەزار و 689) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (104.09) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (104.63) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.54) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 609 ملیۆن 252 هەزار) دۆلار.
5. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2022) بڕی (102 ملیۆن و 303 هەزار و 20) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 300 هەزار و 97) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.19) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (112.73) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.54) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (11 ملیار و 477 ملیۆن 496 هەزار) دۆلار.
6. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 191 هەزار و 236) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 373 هەزار و 41) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.20) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (122.71) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە زیاتر (9) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (11 ملیار و 354 ملیۆن و 544 هەزار) دۆلار.
7. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی تەموزی 2022
لە مانگی تەموزی (2022) بڕی (102 ملیۆن و 385 هەزار و 49) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 302 هەزار و 744) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (101.26) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (111.93) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە زیاتر (10) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 368 ملیۆن و 352 هەزار) دۆلار.
8. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئابی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 859 هەزار و 528) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 258 هەزار و 791) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (95.12) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (100.45) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (5) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 هەزار) دۆلار.
9. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئەیلولی 2022
وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی (2022)دا بڕی (98 ملیۆن و 765 هەزار و 153) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 292 هەزار و 172) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (89.56) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (89.76) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.20) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 845 ملیۆن و 411 هەزار) دۆلار.
10. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022
پاڵپشت بە ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2022) بڕی (104 ملیۆن و 831 هەزار و 120) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی نەوتە لە (10) مانگی ڕابردوودا، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 381 هەزار و 649) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (88.31) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (93.40) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (5) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە بڕی (9 ملیار و 258 ملیۆن) دۆلار.
خشتەی ژمارە (1)
داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (10) مانگی ساڵی 2022
گرافیکی ژمارە (2)
گرافیکی ژمارە (3)
گرافیکی ژمارە (4)
گرافیکی ژمارە (5)
دووەم: بڕ و ڕێژە و داهاتی نەوتی کەرکوک لە هەناردەی گشتی نەوتی عێراق
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە (10) مانگی ساڵی (2022)دا بڕی (1 ملیار و 5 ملیۆن و 381 هەزار و 631) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش تەنها (22 ملیۆن و 454 هەزار و 613) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.23%)ی نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (99) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
واتە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی کەرکوک لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (2 ملیار و 242 ملیۆن و 55 هەزار 631) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمی 2022
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 545 هەزار و 656) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.56%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (83.83) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (213 ملیۆن 389 هەزار و 614) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی شوباتی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 475 هەزار و 345) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.59%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (94.94) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (140 ملیۆن 63 هەزار و 353) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 579 هەزار و 612) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 488 هەزار و 395) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.48%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (108.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (161 ملیۆن 495 هەزار و 323) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی نیسانی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 390 هەزار و 662) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 991 هەزار و 60) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.95%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (104.09) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (312 ملیۆن 954 هەزار و 608) دۆلار.
5. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئایاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2022) بڕی (102 ملیۆن و 303 هەزار و 20) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (3 ملیۆن و 2 هەزار و 133) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.93%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.19) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (336 ملیۆن 809 هەزار و 301) دۆلار.
6. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی حوزەیرانی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 191 هەزار و 236) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 910 هەزار و 887) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.88%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.20) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (326 ملیۆن 601 هەزار و 521) دۆلار.
7. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی تەموزی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تەموزی (2022) بڕی (102 ملیۆن و 385 هەزار و 49) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 344 هەزار و 536) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.29%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (101.26) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (237 ملیۆن 407 هەزار و 715) دۆلار.
8. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئابی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 859 هەزار و 528) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 109 هەزار و 528) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.09%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (95.12) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (105 ملیۆن 538 هەزار و 303) دۆلار.
9. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئەیلولی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی (2022) بڕی (98 ملیۆن و 765 هەزار و 153) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 169 هەزار و 180) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.20%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (89.56) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (194 ملیۆن 271 هەزار و 761) دۆلار.
10. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2022) بڕی (104 ملیۆن و 831 هەزار و 120) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 417 هەزار و 893) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.31%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (88.31) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (213 ملیۆن 524 هەزار و 131) دۆلار.
خشتەی ژمارە (2)
داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە چوارچێوەی نەوتی عێراق لە (10) مانگی ساڵی 2022
سەرچاوەکان؛
ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە (10) مانگی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=909
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=951
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1003
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1039
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1099
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1123
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1161
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1218
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایلول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1240
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر تشرين الاول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1250