Draw Media

ئەندامێكی سەركردایەتی: دۆخەكە لە لێواری تەقینەوەدایە 

ئەندامێكی سەركردایەتی: دۆخەكە لە لێواری تەقینەوەدایە 

2022-11-08 17:28:08



درەو:
"رادەستكردنی غازی كۆرمۆر، كێشەی ئەژی ئەمین، دەسەڵاتەكانی تیمی یەكێتی لە حكومەت، بەرهەم ساڵح خۆی هۆكاربوو، كوشتنی هاوكار جاف، هەڵوەشاندنەوەی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكان" تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی یەكێتی بووە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆبوەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی كراوە.
•    لە فایلی ئەژی ئەمیندا، لە كۆبونەوەكەدا باس لەوە كراوە، ئەژی ئەمین ناتوانێت ئەو كارانە بەرامبەر بە یەكێتی بكات، ئەوە هەمووی لەلایەن پارتیەوە پێی دەكرێت و وەكو كارتێكی فشار بەرامبەر بە یەكێتی بەكار دەهێندرێت. 
•    قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە وەكو جێگری سەرۆكی حكومەت رێگری لێدەكرێت لە بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بۆیە "بەم شێوەیە ناتوانین بەردەوامبین لەكاركردن لەم كابینەیەدا" بۆیە بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی بەشداری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران  نەكات و تیمی یەكێتی بە دوو سێ وەزیر بەشدار بن لە كۆبونەوەكان. 
•    لە كۆبونەوەكەدا باس لە تاكڕەوی پارتی كراوە لە پرۆسەی بڕیاردان و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و هیچ حسابێك بۆ هاوبەشەكەی كە یەكێتیە ناكات، بۆیە یەكێتی سورە لەسەر ئەوەی ستۆپ بە پارتی بكات.  
•    لە كۆبونەوەكەدا باس لە هۆكاری دەرنەچوونی بەرهەم ساڵح كراوە، باس لەوە كراوە كە نوری مالكی رێگر بووە لە دەرنەچوونی بەرهەم ساڵح، لە كۆبونەوەكەدا باس لەوەكراوە  بەرهەم ساڵح خۆی هۆكاری شكستەكەی بووەو سوربووە لەسەر كاندیدكردنی و خوێندنەوەكانی بۆ سونەو لایەنە شیعەكان هەڵەبووە. 
•    سەبارەت بە دۆسیەی غازی كۆرمۆر یەكێكی ترە لە ناكۆكیەكان، حكومەت داوای رادەستكردنی فایلی غازی كۆرمۆر دەكات، بەڵام یەكێتی رازی نابێت بە ئاسانی رادەستی بكات و پێی وایە دۆسیەی غازیش وەك نەوت لەلایەن پارتیەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.
•    لەبارەی كوشتنی هاوكار جاف لە كۆبونەوەكەدا نیگەران بوون لە مامەڵەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەو فایلەو پێیان وایە ئەو پارتی ئەو دۆسیە وەك كارت بەرامبەر بە یەكێتی بەكار دەهێنێت، یەكێتی رازی نیە بەو بڕیارانەو ئامادە نیە دەستبەرداری فەرماندەكانی دژە تیرۆر بێت. 
•    لە كێشەی مەڵبەندەكان رەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی رایگەیاندووە، پەلەكراوە لە گۆڕانكاری ناو مەڵبەندەكان و كێشەو گرفتی زۆری درووستكردووە. 
•    لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكان، كە لە ئێستادا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی دەڤەری سلێمانیە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی كەركوكە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی هەولێرە.
•    سەبارەت بە دۆخی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی راگەیاندووە، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی خراپەو كێشەمان، بەڵام لە ئاستی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی بەغداد بارودۆخی یەكێتی زۆر باشە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیەی یەكێتی ئەوەشی بۆ درەو باسكرد، بەپێی هەموو ئەو نیگەرانی و كێشەو گرفتانە بێت لە نێوان یەكێتی و پارتی، دۆخەكە لە لێواری تەقینەوەدایە، . 

 
    
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand