سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بۆ تاوتوێكردنی دۆخەكە كۆبوونەوە
2018-06-09 13:27:27
(درەو میدیا):
ئەمڕۆ شەممە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و نوێنەرانی چەند حزبێك لە كۆشكی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و قەیرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە.
دوای كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: "روكردنه دادگای فیدراڵی و تانه‌دان له‌و هه‌مواره‌ی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا، به مانای هه‌ڵته‌كاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه له رێگه‌یانه‌وه پێشێلكارییه‌كان رێكده‌كرێنه‌وه".
وتیشی هه‌وڵێكی له‌و جۆره ئێستا "ده‌كرێت به قبوڵكردنی ئه‌و ته‌زویره بدرێته قه‌ڵه‌م كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامدراوه".
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، كه "كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له قازانجی گێرانه‌وه‌ی ده‌نگ و ئیراده‌ی هاوڵاتیان بوو، تێیدا ته‌ئكیدمان له بێده‌نگ نه‌بوون سه‌باره‌ت به گۆڕین و یاریكردن به ئیراده و ده‌نگی خه‌ڵك كرده‌وه".
هاوكات سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی:" كۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك بوو دەربارەی لێكەوتەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكان و ئەو بڕیار و یاسایانەی كە پەرلەمان بەمداوییە بۆ چارەسەركردنی پەسەندیكردوون".
جبوری وتیشی:" هەموان هاوڕابوون كە ناكرێت بێ دەنگ بین لە بەرامبەر پرۆسەی دەستكاریكردنی ویست و خواستی دەنگدەران، لە هەمان كاتیش‌دا رێز لە رێوشوێنە یاساییەكان بگیرێت، بەڵام بەو ئاستەی كە پارێزگاریی لە دیموكراتی بكرێت و نەبێتە هۆی پشێویی و دۆخێكی ناهەموار كە نەتوانین بە شێوازێك لە شێوازەكان چاسەری بكەین."
جبوری زیاتر وتیشی :" بە شێوەیەكی چڕ‌وپڕ ئەم پرسانە تاوتوێكران و بیر لە قۆناغی داهاتوو كرایەوە و هەروەها هەوڵیشدرا دەرچەیەكی پراكتیكی و یاسایی بۆ ئەو كێشانە بدۆزرێنەوە كە رووبەڕوومان بوونەتەوە و چەندین دید و بۆچونی هەن كە هاوشێوەی یەك نین ، هەندێك رەخنە لە دیدی پەرلەمان دەگرن و هەندێك بە ناڕەوای دەبینن و هەشیانە دەڵێت ئە و رێوشوێنانە دەبێت بگیرێنبەر و پێویستن."