Draw Media

سبەینێ لە پەرلەمانی كوردستان دەكشێنەوە

سبەینێ لە پەرلەمانی كوردستان دەكشێنەوە

2022-11-05 16:44:07


 درەو:
سبەینێ (7) پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری  و چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بایكۆتی پەرلەمان دەكەن و دەكشێنەوە.
سبەینێ 6/11 تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت، لەگەڵ ئەوەی بە دەنگی (80) پەرلەمانتاری (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، پێكهاتەكان) تەمەنی پەرلەمان تا كۆتایی وەرزی پایزەی 2023 درێژكرایەوە، بەڵام تا ئێستا (5) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانكرد، (3) پەرلەمانتاری نەوەی نوێش بڕیاری كشانەوەیاندا.
بڕیارە سبەینێ (12) پەرلەمانتاری دیكەی (فراكسیۆنی كۆمەڵ، چوار پەرلەمانتاری گۆڕان، پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ) بایكۆتی پەرلەمان بكەن و بكشێنەوە:
پەرلەمانتاری فراكسیۆن كۆمەڵ:
-    عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆن
-    هەورامان گەچێنەیی 
-    عومەر گوڵپی 
-    روپاك ئەحمەد
-    عوسمان عەلی
-    بەدریە ئیسماعیل
-    موسلیم عەبدوڵا

چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان
-    عەلی حەمەساڵح
-    ئاشنا عەبدوڵا
-    دابان محەمەد
-    شیرین ئەمین


پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ
-    دیاری ئەنوەر


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand