سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

"  500 هەزار كارتی زیادە و بەتاڵ لە ناو سندوقەكانی دەنگداندان"

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی " ئافاق" دا باسی لە بڕیاری بەدەست ئەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرد و رایگەیاند 300 هەزار كارتی دەنگدانی زیادە و 500 هەزار كارتی بەتاڵ لەناو سندوقەكانی دەنگداندان.
لەكاردانەوەیدا لە بەرامبەر ئەو قسەیەی بەدران، حەنان فەتلاوی، سەرۆكی لیستی ئیرادە لە پۆستێكیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی : تەنها ئەم لێدوانە بەسە بۆ دادگاییكردنی ئەندامەكانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن".
فەتلاوی كە لە هەڵبژاردنی پێشوودا 90 هەزار دەنگی بەدەستهێنا و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا شكستیهێناو نەیتوانی پارێزگاری لە كورسییەكەی پەرلەمانی بكات دەشڵێت:" بۆچی پێشتر ئەمەتان رانەگەیاند و ئێستا بۆچی دوای بڕیاری ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان رایدەگەیەنن، ئایار ترستان لە لە ئاشكرابوونی شتە شاراوەكان هەیە؟".
فەتلاوی دەشپرسێت:" ئەگەر دەتانزانی هەندێك لە فەرمانبەرەكانتان 300 هەزار كارتی دەنگدانی ساختەیان كردووەتە ناو سندوقەكانەوە، بۆچی نەتاندانە دادگا بۆئەوەی بەتۆمەتی ساختەكاریی و خیانەتی مەزنەوە دادگایی بكرێن؟".


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
پێش 17 کاتژمێر

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە