Draw Media

بارزانی لیستی هەیە

بارزانی لیستی هەیە

2022-11-03 08:31:28


 
(درەو): 
كارەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆك دەستیپێكرد، مەسعود بارزانی لیستێكی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ سەركردایەتی، 12 ئەندام سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی پارتی لەم كۆنگرەیەدا خۆیان كاندید ناكەنەوە. 
میدیاكانی نزیك لە پارتی ئاشكرایانكرد، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لیستێكی تایبەت بەخۆی هەیە لەناو كۆنگرەدا، لیستەكەی بارزانی لە (80) كاندید پێكدێت، كە (40) كەسیان ئەندامی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی ماوە تەوابوون‌و (40) كەسەكەی تریان كاندیدی نوێن. 
زانیارییەكان باسلەوە دەكەن، 12 ئەندامی سەركردایەتی پارتی لەم كۆنگرەیەدا جارێكی تر خۆیان بۆ سەركردایەتی كاندید ناكەنەوە، بەڵام هێشتا ناوی ئەم كەسانە ئاشكرانەكراوە
( رۆژ نوری شاوەیس، فەرەیدوون جوانڕۆیی) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شەعبان و محەمەد هەركی ئەندامانی سەركردایەتی كۆچی دواییان كردووە. 
سەركردایەتی پارتی لە 51 كەس پێكدێت، لەسەر ئەم ژمارەیە چەند بۆچونێك لەناو كۆنگرەی 14ی پارتیدا هەیە، هەندێك داوای كەمكردنەوەی ژمارەكە‌و هەندێكی تر داوای زیادكردنی دەكەن، لەم نێوەندەدا بۆچونێكی تر یە داوا دەكات ژمارەكە وەكو خۆی بمێنێتەوە. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand