Draw Media

كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا (996 ملیۆن) دۆلار بووە

كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی رابردوودا (996 ملیۆن) دۆلار بووە

2022-11-01 08:06:04


 درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم

كۆی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ (954) ملیار دیناربووە، لەو مانگەدا حكومەتی هەرێم (12 ملیۆن و 250 هەزار ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، نرخی بەرمیلێك بە (81) دۆلار فرۆشتووە، واتا كۆی داهاتی نەوت (996 ملیۆن) دۆلاربووە، (557 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەرجی و (438 ملیۆن) دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت بووە.


پوختە

داهاتی نانەوتی
•    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی تشرینی یه‌که‌م = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
•    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
•    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار

داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری)
•    هەرێمی کوردستان  لە مانگی تشرینی یه‌که‌می (2022)دا  بڕی (12  ملیۆن و 250 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  تشرینی یه‌که‌م (93.33) دۆلارە. 
•     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (81.33) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (12  ملیۆن و 250 هەزار) بەرمیل X (81.33) دۆلار = (996 ملیۆن و 292 هەزار و 500 ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (996 ملیۆن و 292 هەزار و 500) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 444 ملیار و 624 ملیۆن و 125 هەزار) دینار.
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
-    کەواتە: (996 ملیۆن و 292 هەزار و 500) دۆلار  X (56%) = (557 ملیۆن و 923 هەزارو 800) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (557 ملیۆن و 923 هەزارو 800) دۆلار X ((1450 دینار = (808 ملیار و 989 ملیۆن و 510 هەزار) دینار خەرجی نەوتە.
-    (996 ملیۆن و 292 هەزار و 500) دۆلار  X (44%) = (438 ملیۆن و 368 هەزارو 700) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (438 ملیۆن و 368 هەزارو 700) دۆلار X (1450) دینار= (635 ملیار و 634 ملیۆن و 615 هەزار) دینار.

کۆی داهات لە مانگی تشرینی یه‌که‌م 2022 (دینار)
(635 ملیار و 634 ملیۆن و 615 هەزار) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (954 ملیار و 134 ملیۆن و 615 هەزار) دینار 

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی یه‌که‌می 2022

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand