پەروەردە بۆ (خەنجەر)و خوێندنی باڵا بەدەست (عەسائیب)ەوە
2022-10-27 17:30:07
(درەو):
نەخشەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بەپێی پارتو كەسایەتییە سیاسییەكان:
• وەزارەتەكانی (تەندروستی- دارایی- ناوخۆ- سەرچاوە ئاوییەكان- كارەبا) كاندیدەكانیان لەلایەن محەمەد شیاع سودانی كاندیدی سەرۆك وەزیرانەوە دیاریكراوە كە كاندیدی لایەنە شیعەكانە.
• وەزارەتەكانی (نەوت- وەرزشو لاوان- كشتوكاڵ) لەلایەن ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكییەوە بەڕێوەدەبرێن.
• وەزارەتەكانی (گواستنەوە- كارو كاروباری كۆمەڵایەتی- گەیاندن) بەر هاوپەیمانی فەتح كەوتووە كە (هادی عامری) سەرۆكایەتی دەكات، لەناو ئەم هاوپەیمانێتییەدا وەزارەتی گواستنەوە دراوە بە رێكخراوی (بەدر)، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دراوە بە كوتلەی (سەنەد).
• وەزارەتی (خوێندنی باڵا) دراوە بە (عەسائیبی ئەهلی حەق) كە (قەیس خەزعەلی) سەرۆكایەتی دەكات كە گروپێكی شیعەی سەربە ئێرانە.
• وەزارەتەكانی (پلاندانان- رۆشنبیریو شوێنەوار) دراوە بە حزبی (تەقەدم)ی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كە حزبێكی پێكهاتەی سوننەیە.
• وەزارەتەكانی (بەرگری- بازرگانی) دراوە بە هاوپەیمانی (عەزم)ی سوننەكان بە سەرۆكایەتی (موسەننا سامەڕائی).
• وەزارەتەكانی (پەروەردە+ پیشەسازی) دراوە بە (خەمیس خەنجەر) سەرۆكی هاوپەیمانی (سیادە)ی سوننەكان.
• وەزارەتی (داد) دراوە بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
• وەزارەتی (دەرەوە) دراوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان.
• وەزارەتی كۆچو كۆچیەران دراوە بە بابلیۆن كە (رەیان كلدانی) سەرۆكایەتی دەكاتو مەسیحییە بەڵام بووە بە حەشدی شەعبی.