iQ پڕۆژەی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم ڕادەگەیەنێت
2022-10-25 12:15:21
ریكلامی بازرگانی
• کۆمپانیای iQ، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک لە عێراق، خستنەگەڕی تۆڕێکی ئینتەرنێت بە ژێرخانێکی دەوڵەمەندی فایبەر ئۆپتیکەوە ڕادەگەیەنێت.
• ئهم پڕۆژهیه عێراق دهكاته ناوهندێكی گرنگ بۆ ترانزێتی ئینتهرنێت و ئینتەرنێتێکی خێرا و بێوێنە دابین دەکات، كه لە نێوان ئەورووپا و ئاسیادا دەبێتە باشترین.
• پڕۆژەکە ئەو ڕێسایانە دەگۆڕێت کە ئێستا هەن و دەتوانێت کۆتایی بە قۆرخکاریی میسڕ لە ڕێگەکانی ترانزێتی ئینتەرنێت بهێنێت، ئەویش بە دابینکردنی ڕێگەیەکی جێگرەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ، 24/10/22، بە شانازییەوە iQ ستراتیژیترین پڕۆژەی فایبەر ئۆپتیک لە ناوچەکەدا ڕادەگەیەنێت: ترانزێتی ڕێگای ئاوریشم. ئەمە دەبێتە هەوڵێکی پێشەنگانە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەستنەوەی ناوچەکە بە تەواوی جیهانەوە، هەروەها ئامانجی دابینکردنی بڕینی زیاتری تۆڕەکان و خێرایی زۆرتری دابەزاندنە، تا ئەزموونێکی بێوێنە لە ستریمین و یاریکردندا بکرێت.
ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم متمانەپێکراوترین و کاریگەرترین جێگرەوەیە بۆ بەستنەوەی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی جیهانەوە، بەدەر لەوەی خاڵی ئاڵۆز و جەنجاڵی دەریای سوور و نرخە دانراوە قۆرخکارییەکان ناهێڵێت.
نەخشەی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی جیهانەوە دەبەستێتەوە
پڕۆژەکە لە شوێنێکی ستراتیژیی ناوچەکەدایە، تا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا بۆ دامەزراوە و گوێزەرەوەکان هاوتا بێت.
وەک ناوەندێکی ترانزێت، عێراق دەتوانێت وڵاتانی دراوسێ بە تۆڕی فایبەر ئۆپتیکی جیهانییەوە ببەستێتەوە، هەروەها ڕێڕەوێکە کە کەمترین گرفت دروست دەکات لە نێوان ئەورووپا و ئاسیادا.
نەخشەی تێپەڕینی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکی میسڕ
وەسیم ئەمجەد، CTO لە iQ دەڵێت: پێمان وایە پڕۆژەکە ڕێساکان دەگۆڕێت و دەتوانێت کۆتایی بە قۆرخکاریی میسڕ لە ترانزێتی ئینتەرنێت بهێنێت، ئەویش بە دابینکردنی ڕێگەیەکی جێگرەوە لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.
تێبینی بۆ ڕۆژنامەنووسان:
ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی پێ کردووە و لە زیاتر لە ٣٥٠٠ کیلۆمەتر کێبڵی فایبەر ئۆپتیک پێک دێت لە تەواوی عێراقدا، کە هاوتای مەودای نێوان فەڕەنسا و ئەرمینیایە.
تۆڕی ترانزێت کورتتین ڕێگەی جێگرەوەی بەستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسیا و ئەورووپاوە دابین دەکات.
نەبوونی بژاردەی دیکە، وای لە ئۆپەرەیتەرەکان کردبوو لە بوارەکەدا تەنها پشت بە ژێرخانی میسڕی ببەستن.
گووگڵ هەوڵی بەکارخستنی دەدات Blue-Raman کە فەڕەنسا و هیندستان لە ڕێگەی کەنداوی سوێس بە ئەردەندا دەبەستێتەوە، بەڵام ئەم ڕێگەچارەیە دەبێتە هۆی زۆربوونی جەنجاڵی لە ناوچەکەدا.
ڕێگەی ئاوریشم تاکە ڕێگەیە کە دەتوانێت دوو کیشوەر بەبێ گیروگرفت پێکەوە ببەستێتەوە. هەروەها لە ڕێگەی گۆڕینی هاتوچۆوە، عێراق دەتوانێت جەنجاڵییەکە کەم بکاتەوە.
ئەو كاریگهرییانە چین کە لهسهر ئابووریی عێراق دروستیان دەکات و چۆن ژیانی خهڵك و كۆمپانیاكان له وڵات و ناوچهكهدا دهگۆڕێت؟
· بەوپێیەی پڕۆژەکە وەک ڕێڕەوی ترانزێت بۆ ئینتەرنێت بەکار دێت، عێراق بە جیهانی دیجیتاڵەوە دەبەستێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق هاوتای وڵاتە پێشکەوتووەکان پێشەنگ بێت.
· پڕۆژەی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم لە پەرەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانیی بچووک و خزمەتگوزارییەکانی عێراق بەشداری دەکات و دەبێتە بڕبڕەی پشتی پڕۆژەکانی پەیوەست بە دەستڕاگەیشتن بە فایبەر ئۆپتیک، حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و ناوەندەکانی داتا.
· وەزارەتی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، ڕێژەیەکی بەرچاوی داهاتی دەبێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئابووریی عێراق.
· پڕۆژەی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم پێشتر لە ڕەخساندنی چەندین هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق یارمەتیدەر بووە، کە کارەکان یان ڕاستەوخۆ لە پڕۆژەکەدا بوون، یاخود ناڕاستەوخۆ لە زەمینەسازیی پڕۆژە بازرگانییە نوێیەکاندا بوون، ئەمەش وا دەکات عێراق بتوانێت لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکاندا هاوتەریب بێت.