خاڵی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بۆ سه‌ربازانی توركیا چۆڵكراوه
2018-06-08 17:25:50
به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا
"زۆر بنكه و خاڵی سه‌ربازی كه پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی تێدابووه به‌ریانداوه و ته‌سلیمی سه‌ربازانی توركیا كراوه و به‌م جۆره‌ش توركیا هاتۆته ناوچه‌ی برادۆست" نه‌جیبه عومه‌ر هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان-رژاك بۆ (دره‌و میدیا) جه‌ختی له قسه‌كانی ده‌كرده‌وه به‌وه‌ی ئاماده‌ن به به‌ڵگه‌وه ته‌واوی ئه‌و خاڵانه بخه‌نه روو كه له لایه‌ن پارتییه‌وه دراونه‌ته سوپای توركیا له ناوچه‌كانی باڵه‌یان و خواكورك و برادۆست.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه توركیا بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌ی برادۆست به فراوانی دامه‌زراندووه، له مانگی ئازاری ئه‌م ساڵیش له‌گه‌ڵ بۆردوومانی گوندنشینان هاتووچۆی ئاشكرایان له‌ناو چیاكان و گونده‌كانی ناوچه‌كه به ئاشكرا ده‌بیندرێت، تائه‌وه‌ی له یه‌كی حوزه‌یران له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گوندی به‌رمیزه له ئێواره خوانێدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتن له ناوچه‌یه‌ك كه له ژێر باڵاده‌ستی ئیداری پارتی دیموكراتی كوردستان دایه.
به‌رمیزه و گه‌لی ره‌ش و گه‌لاوێژ و حه‌سه‌ن به‌گ له‌و ناوچانه بوون نه‌جیبه عومه‌ر وه‌ك نموونه هێنایه‌وه كه "سوپای توركیا پێیان بگات و بچێته ئه‌وێ ده‌بێت به بازگه‌كانی پارتی دیموكرات تێبپه‌ڕن، چونكه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی پارتیدایه و توركیا به ره‌زامه‌ندی و هاوكاری ئه‌و حیزبه ئێستا له‌و شوێنانه دایه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلۆ له2ی حوزه‌یران وتی "سەربازانی سوپای تورکیا 27 کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئێستاش نزیکن لەچیای قەندیل و پێشڕەوی دەکەن، پێشتر وتمان بە هەر رێگەیەک بێت دەچینە قەندیل ئەوەتا ئەمڕۆ ئێمە نزیکی قەندیلین".
به‌ڵام هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان پێی وابوو هه‌وڵه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا له قه‌ندیل ته‌نیا له ناوچه‌ی باڵه‌یانه‌وه ده‌كرێت كه له ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دایه و وتی "پارتی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی پاسه‌وانانی سنووری عێراق كه له‌و ناوچه سنووریانه هه‌ن بكشێنه‌وه و بۆ سه‌ربازانی توركیا چۆڵ بكرێن، چونكه له‌و بنكه سه‌ربازیانه ئه‌ندامانی خۆیان به پاسه‌وانی سنوور دامه‌زراندووه و له كاتی پێویست به‌كاریانده‌هێنن".
(دره‌و میدیا) توانی یه‌كێك له‌و شایه‌تحاڵانه بدوێنێت به ناوی كارۆخ عه‌بدوڵڵا كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و به چاوه‌كانی خۆی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركی و چه‌ند كه‌سێكی به جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه له چیای كۆلیتار به‌یه‌كه‌وه بینیوه. كارۆخ وتی "ئه‌وان ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركی بوون له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كه جلی پێشمه‌رگه‌یان پۆشیبوو به دوو ئوتومبێلی سه‌ربازییه‌وه، مانگ و نیوێك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌م له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مانه ئه‌وانمان بینی و ئێمه ئۆتۆمبێلمان پێنه‌بوو، كه هه‌ستیان كرد ئه‌وانمان بینی كه‌وتنه دوامان و ئێمه به راكردن به‌لا رێدا خۆمان رزگاركرد".
له لو‌تكه‌ی چیای كۆلیتار تاوه‌ری تۆڕه‌كانی كۆمپانیاكانی زێن و كۆڕه‌ك تیلیكۆم و نه‌ورۆزی تێدا داندراوه. چیاكه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌سرێیه له قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر، دۆڵی باڵه‌یان و شێخ ناسڕ و چیای كۆخه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی و، له باشوورییه‌وه دۆڵی ناوده‌شت هه‌یه كه ده‌كه‌ونه سنووری هه‌رێمی پاراستنی میدیا و شاره‌وانی بناری قه‌ندیل كه له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه راگه‌یندراوه. له رۆژئاوای چیای كارۆخ و دۆڵی خانه‌قا هه‌یه و، له باكوورییه‌وه چیای مامه‌ڕووته هه‌یه كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر چیاكه.
له ناوچه‌ی برادۆستی سه‌ر به قه‌زای سۆرانی پارێزگای هه‌ولێر (دره‌و میدیا) زانیاری له به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ست خست سه‌باره‌ت به دانانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا به هاوكاری هێزی باڵا ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه، ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتی "له هه‌نگاوی دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له سه‌ر چیای كۆلیتار، پێشتر به‌هاوكاری حیزبی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه رێگای چیاكه بۆ سوپای توركیا پاككرانه‌وه تا سوپاكه بتوانن بنكه‌كه‌یان له‌وێ جێگیربكه‌ن، له‌كاتی پێویستیش ئه‌و هێزه هاوكاری و رێنوێنی سوپای توركیا ده‌كات".
میدیا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی توركیا له مانگی ئازاری ئه‌م ساڵ بڵاویانكرده‌وه له رێگای بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه له چیای كۆلیتار "چاودێری سنووره‌كان و جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن به‌مه‌ودای 23 كیلۆمه‌تر".
(دره‌و میدیا) له ماوه‌ی به‌دوا داچوونه‌كانیدا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ست خست كه سوپای توركیا به هاوكاری هێزی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیای تیادا بڵاوبۆته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن له ریزی سوپای توركیا به پاره تا بتوانن وه‌ك رێبه‌ری ناوچه‌كه كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێك به‌رپرسی ئیداری ناوچه‌كه‌ش خۆیان ئه‌و كاره به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ده‌كه‌ن.
نه‌جیبه عومه‌ر پشتڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌ی كرده‌وه به‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌ی برادۆست به وردی زانیاری ئه‌وه‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه كه"به‌پێی دانپێدانانه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه به زۆر خه‌ڵكی عه‌شیره‌تی برادۆست ده‌كه‌ن به تورك و ناسنامه‌ی توركییان بۆ ده‌رده‌هێنن، له به‌ده‌لی ئه‌وه‌ش پاره‌ی زۆریان ده‌ده‌نێ، به‌شێكی كه‌من ئه‌وانه‌ی قبوڵیان كردووه و زۆرینه قبوڵیاننه‌كردووه چونكه خه‌ڵكی عه‌شیره‌تن و نیشتیمانپه‌روه‌رن و ئه‌مه‌یان پێناخۆشه، به‌ڵام هه‌ندێكیان له‌ناودا كڕیون به پاره و داوایان لێ كردوون له‌وێ له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا جموجۆڵ بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و جل و به‌رگی سوپای توركیشیان پێده‌پۆشن". وتیشی "ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێندرێن له‌گه‌ڵ سوپای توركیا كه‌سانی حیزبین و نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانن".
له به‌رامبه‌ر هاتنی سوپای توركیا و چڕبوونه‌وه‌یان له ناوچه‌ی برادۆستی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی بوونی په‌كه‌كه‌ی له ناو عێراق گه‌ڕانده‌وه بۆ ساڵانی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و رایگه‌یاند "تائیستا به به‌رده‌وامی توركیا هاتۆته ناو خاكی عێراق، هه‌ر هه‌بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌شه بۆته مایه‌ی هاتنی له‌شكری توركیا بۆناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد به نائارامی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم چونكه "زیاتر له سێ سه‌د گوند له‌و ناوچانه نه‌یانتوانیوه گونده‌كانی خۆیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه" و وتیشی "هیوادارین په‌كه‌كه له‌و ناوچانه نه‌مینێت و هیچ بیانوویه‌ك نه‌داته توركیا".