Draw Media

"نیگەرانین لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان "

 "نیگەرانین لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان "

2022-10-17 14:33:41



(درەو):
ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان:
🔹 برەودان بە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن لە کارە هەرە لە پێشەکانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. ئەو کارە لە پێشانە بە شیوەیەکی کاریگەر بە دیدێن لە ڕێی کاردکردنەوە لە گەڵ هاوبەشەکانمان لە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و ئەو پێکهاتانەی بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و ڕێکخراوە دینیەکان و هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ هاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دڵنیابوون لەوەی کە بنەما و بەها دیموکراسیەکان بناغەن بۆ میدیای ئازادو ئازادی کۆبونەوەی ئاشتیانەو ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و دەرفەتی یەکسان بۆئەو کۆمەڵگایانەی کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون و لێپرسینەوە لەوانەی لە توندوتیژی دژی ژنان تێوەگلاون.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ڕۆژنامەنوسان بەتۆمەتێک کە پەیوەستە بەکاری ڕۆژنامەنوسیانەوە. نیگەرانیەکانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە کە باس لە  دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان بەبێ هۆ و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان و هەڕەشە و یانیش پشکنینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان بە بێ هەبوونی فەرمان دەکەن. بەهەمان ڕادە نیگەرانی ئەوەشین کە  هەندێک  ڕۆژنامەنوس و کەناڵی ڕاگەیاندنی دیاریکراو، بەتایبەتیش ژنان و ئەوانەی سەر بەو کۆمەڵگایانەن کە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەکراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی ڕەسمی بکەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەکیان پێدەدرێت کە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆ تۆمارکردنیان.
چاوەڕوانیمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاریە بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی و بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەکانەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand