سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر و عەلاویی و حەكیم هاوپەیمانێتییەكیان پێكهێنا

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2018

سەدر و عەلاویی و حەكیم هاوپەیمانێتییەكیان پێكهێنا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هاوپەیمانێتی سائرونی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی نیشتمانی ئەیاد عەلاویی و رەوتی حیكمەی نیشتمانی عەممار حەكیم  رێككەوتنێكیان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی زۆرینەی نیشتمانی بۆ دوای قۆناغەكانی هەڵبژاردنی 2018 ئیمزاكرد.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هاوپەیمانی سائرون 54 كورسی و هاوپەیمانی نیشتمانی 21 كورسی و رەوتی حیكمە 20 كورسییان بەدەستهێناوە و كۆی كورسییەكانیان 95 كورسییەن ئەگەر دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەندبكات.

نوێنەرانی ئەو سێ‌ لایەنە لەسەر ئەم خاڵانە رێككەوتوون:
1- پێكهێنانی زۆرینەی نیشتمانی.
2- یەكگرتوویی عێراق و پابەندبوون بە دەستور و پتەوتركردنی دیمەكراتیەت و ئازادییە گشتییەكان.
3- هاوپەیمانێتی زۆرینەی نیشتمانی تەنها خۆی لە پێكهێنانی حكومەتدا نابینێتەوە، بەڵكو بەردەوام دەبێت لە بونیادنانی ئەو ستراتیژانەی كە قۆناغی داهاتوو پێویستی پێیانە بە تەوافقی هێزە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتییەكە و بەو رێوشوێنانەی دواتر دیاریدەكرێن.
4- كوتلەی زۆرینەی نیشتمانی بەرنامەی حكومەت ئامادەدەكات بە شێوازێك مایەی بەوە بێت لە چەند ماوەیەكی زەمەنی دیاریكراوە جێبەجێ بكرێت و ئەم بنەمایانە لەخۆبگرێت:
•    چاكسازی ئابوری و چارەسەری دەوڵەتی رەیعی و چالاككردنی كەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی وەبەرهێنان.
•    لامەركەزیەت.
•    بە سیاسیی نەكردنی جومگە حكومیی و ئیدارییەكان، هەروەها دامەزراوەی سەربازیش.
•    چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت و بە سەربازگەكردنی كۆمەڵگە قەدەغەبكرێت.
•    چاوخشاندنەوە بە سیستمی ئیداری و یاساكان و بڕیارەكانی كە لە رژێمی پێشوەوە بە میرات ماوەنەتەوە لە ماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا.
•    گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و رەخساندنی دۆخێكی گونجاو بۆیان.
•    پێكهێنانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای پێكهێنانی حكومەت.
 5-  بەرنامەی حكومەت رێوشوێنەكانی بنبڕكردنی گەندەڵی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران لەخۆبگرێت.
6-  سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرنامەی حكومەت لە ماوەی زەمەنی دیاریكراودا جێبەجێ دەكات.
7- تایبەتمەندیی ئەم پۆستانە دیاریدەكرێت ( سەرۆك كۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كابینەی وزاری، و ئەو پۆستانەی كە لە دەستودا هاتوون و نەهێشتەوەیان بە وەكالەت بەڕێوەببرێن).
8- دەستە سەربەخۆكان لەگەڵ كابینەی حكومەتدا بڕیاریان لێدەدرێت.
9- گەرەنتیكردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و چاكسازیكردن لە سیستمی دادوەریدا.
10- بونیادنانی پەیوەندی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر.
11- پەسەندكردنی یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ و كاریكردن پێی لە ماوەی دوو ساڵدا.
12- بونیادنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و یەكسانی بە دەركردنی ئەو یاسایانەی پشتیوانی لەوە دەكەن.

 

 


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 43 خولەک

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 12 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 21 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە