درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم (2013 - 2022)
2022-10-05 07:36:56
شیكاری: درەو
بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم لە ساڵی (2013)دا پرۆژە یاسایەک بە واژۆی (15) پەرلەمانتارەوە پێشەکەش کرا، بەڵام لەم خولەدا (85) پەرلەمانتار واژۆیان کردووە.
لە (2013) دا پارتی و یەكێتی و پێكهاتەكان واژۆیان كرد بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، لە (2022)دا پارتی و یەكێتی و گۆڕأن و پێ:هاتەكان واژۆیان كردووە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هرەێم.
دەروازە
ئەنجامدانی هەرڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، یەکێکە لەو گرفتە هەمیشەیی و دووبارەبووانەی هەموو چوار ساڵ جارێک بەرۆکی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان و پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانی گرتووە.
بەشی سەرەکی کێشەکەش بەستراوە بە نەبوونی دەستورێکی نوسراو لە هەرێمی کوردستان، کە ڕێگەی بۆ بەشێک لە لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێم لە سەروو هەمووانیشەوە (یەکێتی و پارتی) خۆش کردووە، کە هەمیشە بە خواستی خۆیان هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن یان تەمەنی پەرلەمان و دامەزراوە یاسایی و سیاسییەکانی درێژ بکەنەوە.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992، ماددەی (51)؛ "ماوەی پەرلەمان چوار ساڵە، لە یەکەم دانیشتنەوە دەست پێدەکات و، لە دوا دانیشتنی ساڵی چوارەمدا کۆتایی دێت".
پشت بەست بەم یاسایە، لە (19/5/1992) یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو لە (4/6/1992) یەکەم دانیشتنی خۆی گرێدا، بەم پێیەش تا (4/11/2022) تەمەنی پەرلەمان دەبێتە (30) ساڵ و (5) مانگ، لەم ماوەیەشدا تەنها (5) خولی هەڵبژاردن بەڕێوەچووە، واتە ئەگەر هەر خولێکی پەرلەمان (4) ساڵی تەواو بێت، ئەوا (20) ساڵ پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای هەڵبژاردندا کاری کردووە.
تا (6/11/2022)، یەک لە سەر سێی تەمەنی پەرلەمان و ماوەی (10) ساڵ و (5) مانگ لە دەرەوەی ماوەی یاسایی خۆیدا بووە. لە ئێستاشدا هەوڵ هەیە تەمەنی پەرلەمان بۆ جاری (هەشتەم) درێژ بکرێتەوە، چونکە لە خولەکانی ڕابردووەدا (حەوت) جار درێژکراوەتەوە.
لەم ڕاپۆرتەدا جیاوازی ڕاو بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان ڕووندەکەینەوە لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی کاری پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و دواخستنی هەرڵبژاردن لە نێوان هەردوو ماوەی (30/6/2013) لە خولی سێیەمی پەرلەمان و (6/11/2022) کەوا بڕیارە خولی سێیەمی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی تێدا درێژ بکرێتەوە.
یەکەم؛ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم لە (30/6/2013)
دوای ئەوەی ڕۆژی (25/7/2009) خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هاوکات ڕۆژی 20/8/2009 خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری فراکسۆنەکانی؛ لیستی کوردستانی (یەکێتی و پارتی)، بزوتنەوەی گۆڕان، لیستی چاکسازی و خزمەتگوزاری (یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و حیزبی ئایندەی کوردستان) و (9) لیست و قەوارەو پارتی سیاسی دیکە، یەکەم دانیشتی ئاسایی خۆی گرێدا.
بەم پێیەش بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992، ماددەی (51)؛ "ماوەی پەرلەمان چوار ساڵە، لە یەکەم دانیشتنەوە دەست پێدەکات و، لە دوا دانیشتنی ساڵی چوارەمدا کۆتایی دێت". واتە دوا ڕۆژی خولی سێیەمی پەرلەمان ویلایەتی سەرۆکی هەرێم 20/8/2013 دەبێت.
بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەوی ناکۆکی توندی سیاسیی و یاسایی هەبوو لەگەڵ لایەن سیاسییەکانی دیکە بەتایبەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە پرسی مانەوەی (مەسعود بارزانی) لە پۆستەکەی و دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی.
لەلایەکی دیکەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کێشەی قوڵی ناوخۆی و لاوازی حیزبەکەیدا بوو، بۆیە هەردوو لایەن خوازیاری ئەوەبوون هەڵبژاردنی پەرلەمان و بەڕێوەنەچێت و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم درێژبکرێتەوە.
بەڵام بەرەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان سەرسەختانە لە ڕێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە نێوە پەرلەمان و لە دەرەوەش فشاری زۆری کرد بۆ ئەوەی ئەو درێژکردنەوەیە ڕوونەدادە، بەڵام پارتی و یەکێتی بە هاوکاری دەنگی پێهاتەکان ڕۆژی (30/6/2013) دوو پرۆژە یاسای بردە نێو هۆڵی پەرلەمان کە یەکەمیان "پرۆژە یاسای درێژکردنەوەی خولی هەڵبژاردنی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق" بوو.
پرۆژەی دووەم کە هەمان ڕۆژ (15) پەرلەمانتار کەناویان لە (خشتەی ژمارە (1))هاتووە واژۆیان لەسەر کردبوو "پرۆژە یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی كوردستان ـ عێراق" بوو.
خشتەی ژمارە (1)
بۆیە دوای مشتومڕێکی زۆرو تەنانەت بەریەککەوتنی پەرلەمانتارن هەردوو پرۆژە یاساکە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا، بە جۆرێک؛
بەپێی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 2013، یاسای درێژکردنەوەی خولی هەڵبژاردنی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان، ماددەی یەکەم؛ "خولی هەڵبژاردنی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق کە لە (20/8/2013)دا تەواو دەبێت، و پەرلەمان تا (1/11/2013) لەسەر کاری خۆی دەمێنێت، و هەڵبژاردن لە (21/9/2013) ئەنجام بدرێت.
بەپێی یاسای ژمارە (19)ی ساڵی 2013، یاسای درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ماددەی یەکەم؛ "ویلایەتی سەرۆکی هەرێم کە لە (20/8/2013)دا تەواو دەبێت، بەردەوام دەبێت، درێژ دەکرێتەوە تا (19/8/2015) کە ئیتر بۆ دووەم جار یارای درێژکردنەوە نیە".
هەردوو پرۆژەکە بەم دەقانەی سەرەوە چەسپێندراو بوون بە یاسا، هەر زوو بۆ ڕۆژی دواتر لە (1/7/2013)، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە دەرەوەی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانیان لە ناوەوەی پەرلەمان دژ بەو هەنگاوە بەیاننامەی توندیان دەرکرد بڕوانە (هاوپێچی یەکەم؛ ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن و هاوپێچی دووەم؛ ڕونكردنهوهیهك له فراكسیۆنهكانی ئۆپۆزسیۆنهوه سهبارهت به كۆبونهوهی 30/6/2013 ی پهرلهمان).
بەم پێیەش هەڵوێستی لایەنە سەرەکییەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیەبوو (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
خشتەی ژمارە (2))
دووەم؛ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم لە خولی پێجەمی پەرلەمان
لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردن سێ كۆبونەوەیان كردووە:
كۆبونەوەی یەكەم: رۆژی 26ی ئایاردا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر بەسەرپەرەشتی خاتوو (جینین پلاسخار) نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بەڕێوەچوو، لایەنەكان نەگەیشتنە رێككەوتن.
كۆبونەوەی دووەم: رۆژی 9ی حوزەیران لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەرپەرەشتی كردو خاتوو پلاسخارت ئامادە بوو، جارێكی تر لایەنەكان لەسەر چۆنیەتیو وادەی بەڕێوەنی هەڵبژاردن نەگەیشتنە رێككەوتن،
كۆبونەوەی سێیەم: رۆژی 10ی ئاب جارێكی تر كەسی یەكەمی حزبە سیاسییەكان بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانو بە سەرپەرەشتی نێچیرڤان بارزانی كۆبونەوە.
بەڵام هیچ یەکێک لەو کۆبوونەوانە لایەنە سیاسییەکانی نەگەیاندە ڕێککەوتن، چونکە لەبارەی کۆمەڵێک لەمپەرو پرسی جیدییەوە ناکۆک بوون، جا ئەو ناکۆکیانە لەپێناو دواخستنی هەڵبژاردن بوو یان هەر بەڕاست لەمپەرەکان جدی بوون ئەوە جێگەی پرسیارە؟ چونکە هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەبوو بۆ لابردنی لەمپەرەکان، هەر بۆیە ئەو لەمپەران بووە جۆرێک لە دان ڕۆکردن بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، ئەو ناکۆکیانەش لە (خشتەی ژمارە (3))دا ڕونکراوەتەوە.
خشتەی ژمارە (3))
هەر چۆنێک بێت ئەو لایەنە سیاسییانەی نەیانویست هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت گرەوەکەیان بردەوەو ئێستا تەنها ئەو بژاردانە بەردەستن کە تەمەنی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم تا کەی درێژ دەکرێتەوە.
ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ڕۆژی (6/11/2022) کۆتایی تەمەنی پەرلەمان دێت و بەجیاواز لە ساڵی (2013) لەمپەرێکی ئەوتۆ لە ئارادا نیەو لە پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنەكانی (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، پێكهاتەكان)، (85) واژۆیان كۆكردەوە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی (پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم) فراكسیۆنەكانی (یەكگرتوو، كۆمەڵ، نەوەی نوێ، سەربەخۆكان و پێنج ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان) واژۆیان لەسەر پرۆژەکە نەكردووە.
بەپێی زانیارییەکان لە پەرلەمانی كوردستان واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ پێشنیازە یاسایەك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەی تا ئێستا زانراوە (85) ئەندامی پەرلەمان واژۆیان كردووە بۆ درێژكردنەوە بەم شێوەیە:
- فراكسیۆنی پارتی (45) ئەندام واژۆیان كردووە
- فراكسیۆنی یەكێتی (22) ئەندام واژۆیان كردووە
- پێكهاتەكان (11) ئەندام واژۆیان كردووە
- فراكسیۆنی گۆڕان (7) ئەندام واژۆیان كردووە. (5) ئەندام واژۆیان نەكردووە ئەوانیش (عەلی حەمە ساڵح، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری)، ئەمەش پێچەوانەی خواستی بزوتنەوەکەیانە کە لە ساڵی (2013) سەرسەختانە داکۆکیان لەوە دەکرد نابێت تەمەنی پەرلەمان و ویلایەتی سەرۆکی هەرێم درێژ بکرێتەوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)) لە بارەی ڕای لایەن و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە نێوان (30/6/2013) و (6/11/2022).
خشتەی ژمارە (4)
هاوپێچی یەکەم
هاوپێچی دووەم