داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی 2022
2022-10-04 10:11:08
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتی گەڕاوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان (974) ملیار دیناربووە، هەرێم لە مانگی ئەیلولدا بە بەهای (ملیارێك و 28 ملیۆن) دۆلاربووە، بەڵام ئەوەی بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم ماوەتەوە (452 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی (2022)دا بڕی (13 ملیۆن و 220 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئەیلول (89.79) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (77.79) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (13 ملیۆن و 220 هەزار) بەرمیل X (77.79) دۆلار = (1 ملیار و 28 ملیۆن و 383 هەزار و 800 ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 28 ملیۆن و 383 هەزار و 800) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 491 ملیار و 156 ملیۆن و 510 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ملیار و 28 ملیۆن و 383 هەزار و 800) دۆلار X (56%) = (575 ملیۆن و 894 هەزارو 928) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (575 ملیۆن و 894 هەزارو 928) دۆلار X ((1450 دینار = (835 ملیار و 47 ملیۆن و 645 هەزار 600) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ملیار و 28 ملیۆن و 383 هەزار و 800) دۆلار X (44%) = (452 ملیۆن و 488 هەزارو 872) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (452 ملیۆن و 488 هەزارو 872) دۆلار X (1450) دینار= (656 ملیار و 108 ملیۆن و 864 هەزار 400) دینار.
کۆی داهات لە مانگی ئەیلول 2022 (دینار)
(656 ملیار و 108 ملیۆن و 864 هەزار 400) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (974 ملیار و 608 ملیۆن و 864 هەزار 400) دینار
ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی ئەیلولی 2022