بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانی كۆبونەوە
2022-10-04 05:49:11
درەو:
دوێنێ بۆ ماوەی (20) خولەك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند دوێنی لە پەراوێژی مەراسیمی ساڵیادی كوچی دوایی مام جەلال كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بۆ ماوەی (20) خولەك بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا كۆبونەوەكە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووەو بە مەسرور بارزانی راگەیاندووە، دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ بارزانی ئاسایی بكاتەوەو هەڵە تێگەیشتن هەبووە، بۆیە دەیەوێت ئەو هەڵە تێگەیشتنە راست بكاتەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستاش هێڵی سوری لەسەر بەرهەم ساڵح هەیەو رازی نیە بە دووبارە دانانەوە لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، بافڵ تاڵەبانیش تا ئێستا سورە لەسەر ئەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە بەرهەم ساڵحە.