داهات و فرۆشی نەوتی كەركوك زیادیكردووە 

Draw Media

2022-10-02 09:43:44



درەو:
داهات و فرۆشی نەوتی كەركوك نزیكەی دوو هێندە زیادی كردووە لە مانگی ئابدا داهاتی نەوتی كەركوك (105) ملیۆن دۆلار بووەو لە مانگی ئەیلولدا داهاتەكەی گەیشتووەتە (193 ملیۆن) دۆلار.
هەناردەی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك لەمانگی ئابدا ( ملیۆنێك و 109 هەزارو 528) بەرمیل بووە، نرخی بەرمیلێك لەو مانگەدا (95) دۆلار بووە كۆی گشتی داهاتەكەی دەكاتە (105 ملیۆن و 405 هەزار ) دۆلار 
هەناردەی كیڵگە نەوتییەكانی كەركوك لە مانگی ئەیلولدا ( 2 ملیۆن و 169 هەزارو 180) بەرمیل بووەو نرخی بەرمیلێك لە مانگی ئەیلول لە (88.83) دۆلار بووە كۆی داهاتەكەی دەكاتە  ( 193 ملیۆن) دۆلارە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی كەركوك لە نێوان مانگەكانی ( ئاب و ئەیلول)ی 2022 بەم شێوەیەیە:
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئەیلول 2022:
(2 ملیۆن و 169 هەزارو 180) بەرمیل بووە
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئابی 2022:
(ملیۆنێك و 109 هەزارو 528) بەرمیل بووە
لە نێوان مانگی ئاب و ئەیلولدا جیاوازیەكە ( ملیۆنێك و 59 هەزارو 652 )بەرمیلە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئابدا  دوو هۆكار بووە:
•    خەزنكردن و هەڵگرتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كەركوك.
•    پێداویستی ناوخۆیی و زیادبوونی بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆییەكان.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی كەركوك ئەوكات بە (درەو)ی راگەیاند:
بەرهەمی رۆژی 31/8/2022 نەوتی كەركوك (340 هەزار) بەرمیلە بەمشێوەیە دابەش بووە:
•    (85 هەزار) بەرمیل نەوتی بەڕێژەی (25%)ی خەزن كراوە لە خەزانەكانی كەركوكدا كە توانای خەزنكردنی (3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەیە.
•    (255 هەزار) بەرمیلی بەكارهێندراوە بەرێژەی (75%) بەم شێوەیە:
-    (49هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە، واتا لەكۆی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كەركوك كە (340 هەزار) بەرمیلە (14%) دەكات.
-    (206 هەزار) بەرمیلی لەناوخۆدا بەكارهاتووە بەم شێوەیە:
•    (40 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی كار.
•    (39 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی بازیان
•    (52 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاگەی بێجی
•    بەشەكەی تریشی بۆ پاڵاوگەكانی ترو  وێستگەكانی كارەبایە
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand