ڕوپێوی هێزی کار لە عێراق بۆ ساڵی 2021
2022-10-01 11:01:40
درەو:
بەپێی ڕوپێوییەکی (ڕێکراوی کاری نێودەوڵەتی) لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021؛
# ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕا نزیکەی (18%)ە، پارێزگای دهۆک (24.1%)، پارێزگای هەولێر (17.7%) و پارێزگای سلێمانی (11.9%)ی تێدا تۆمار کراوە.
# بە تێکڕا لە ڕووی بەشداری هێزی کارەوەلەسەر ئاستی عێراق پارێزگای هەولێر گەورەترین بەشداری هەیەو ڕێژەکەی دەگاتە (47%)، لەدوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت بە (46.3%) و دواین پارێزگاش ئەنبار دێت بە (31.7%).
# لە ڕووی بێ کارییەوە، لەسەر ئاستی گشتی عێراق بە تێکڕای (16.3%) تومار کراوە. لەسەر ئاستی پارێزگانیش نەینەوا بەرزترین ڕێژەی بێکاری تێدا تۆمار کراوەو ڕێژەکە گەیشتووە بە (32.8%)، پاشان موسەنا (27.3%)، زیقار (25.8%)، پارێزگای دهۆک (24.1%) و بەسرە (21.8%) ڕێژەی بێ کاری تێدا تۆمار کراوەو دواین پارێزگاش کە کەمترین ڕێژەی بێ کاری تێدا تۆمار کراوە بابل ە کە (5.5%)ە.
# دەستی هێزی کار لە عێراقدا دابەشبووە بەسەر (9%)ی دەستی کار سەرقاڵی کاری کشتوکاڵن، (23%) کاری پیشەسازی دەکەن، نزیکەی (63%) لە سێکتەری خزمەتگوزاریدان و (4%) ی هێزی کار لە سێکتەرە ئابوردییەکانی دیکەدا کاردەکەن.
# دەستی هێزی کار لە هەرێمی کوردستان دابەشبووە بەسەر (8%)ی دەستی کار سەرقاڵی کاری کشتوکاڵن، (17%) کاری پیشەسازی دەکەن، نزیکەی (73%) لە سێکتەری خزمەتگوزاریدان و (2%)ی هێزی کار لە سێکتەرە ئابوردییەکانی دیکەدا کاردەکەن.
ڕوپێوی هێزی کار لە عێراق بۆ ساڵی 2021
بەپێی ڕوپێوێکی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی) بە هەماهەنگی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی دووەمی ساڵی (2021) ئەنجام دراوە. لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ڕوپێوییەکی نیشتمانی و گشتگیر ئەنجامدراوە، تێیدا دۆخی کار و بێکاری و قەبارەی کرێکاران و بێکارانی سەرجەم عێراقی تێدا خراوەتەڕوو، ئەم ڕوپێویەش یەکێکە لە ڕوپێوییە گرنگەکان، کە بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و دەستەی ئاماری هەرێم و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق بەڕێوەچووە.
ڕوپێوییەکەش کۆمەڵێک ئاماژەی گرنگ دەردەخات دەربارەی بازاڕی کار و تایبەتمەندی شارو ناوچەکانی عێراق و ئاستی پێداویستی هەلی کار، یارمەتیدەریش دەبێت بۆ داڕشتنی سیاساتی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا. بۆ ئەنجامدانی ڕوپێوییەکەش (16 هەزار و 400) خێزان لە سەرانسەری عێراق وەک عەینە وەرگیراون.
لەم ڕاپۆرتەدا بەشێک لەو ئامارانە دەخەینەڕوو.
یەکەم؛ ئاماژە سەرەکییەکانی هێزی کار و کاری نیوەناچل لە عێراق بۆ ساڵی 2021
بەپێی ئەو ڕوپێوییەی کە بەهەماهەنگی (ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا) لە نیوەی دووەمی ساڵی (2021) ئەنجام دراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق کە تەمەنیان لە سەرو (15) ساڵەوەیە ژمارەیان (26 ملیۆن و 91 هەزار) کەسە، (10 ملیۆن و 304 هەزار)یان وەکو هێزی کار دێنە هەژمار. لەو ژمارەیەش (8 ملیۆن و 601 هەزار)یان لە کاردان و (1 ملیۆن و 703 هەزاریان) بێ کارن.
ژمارەی ئەوانەشی لە دەرەوەی هێزی کارن بە هۆکاری خوێندن یان تەمەن یان هەر شتێکی دیکەوە (15 ملیۆن و 787 هەزار) کەسن. هاوکات ژمارەی ئەوانەی کاری نیوەناچڵیان هەیە بۆ هەردوو جۆری "نیوەناچڵ لە کات"ی کارکردن و "نیوەناچڵ لە شێوازو جۆر"ی کارکردن ژمارەیان داگاتە (683 هەزار) کەس. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت (1 ملیۆن و 43 هەزار) کە بێنە نێو هێزی کارە لە عێراقدا. بۆ وردەکاری زیاتر دەربارەی هێزی کار لە عێراق بەپێی ڕەگەزو تەمەن بڕوانە (خشتەی ژمارە (1))
خشتەی ژمارە (1)
هەر سەبارەت بە هێزی کارو ڕێژەی بێکاری بەپێی ڕوپێوییەکە کۆی ڕێژەی بەشداری هێزی کار لە بازاڕی کاری عێراقیدا بریتیە لە (39.5%) و ڕێژەی دامەزراندن بەرامبەر بە ژمارەی دانیشتووان دەگاتە (33%)، تێکڕای ڕادەی بێکاری (16.5%) تێدەپەڕێنێت، ئەوانەشی کاری نیوەناچڵ لە (کات و جۆر)ی کاردا ئەنجام دەدەن (23%)ن و ڕێژەی بێکاری و هێزی کاری چاوەڕوانکراو دەگاتە (24.2%). بۆ وردەکاری زیاتر دەربارەی ڕێژەی هێزی کار و بێکاری و کاری نیوەناچڵ لە عێراق بۆ ساڵی (2021) بەپێی ڕەگەزو تەمەن بڕوانە (خشتەی ژمارە (2))
خشتەی ژمارە (2)
دەربارەی شێوازی دابەشبوونی ڕێژەی هێزی کاری دانیشتوانی عێراق بەپێی ڕەگەز و تەمەن و ئاستی خوێندەواری و پێکهاتەی دانیشتوان لە تەمەنی کاردا لە ناو هێزی کار و دەرەوەی هێزی کار بەپێی ڕەگەز و تەمەن، هاوکات ڕێژەی گەنجان لەدەرەوی پەرەوەردەو کار و ڕاهێنان بەپێی ڕەگەز لە پارێزگاکانی عێراق، تێکڕای داهاتی فەرمانبەرانی فەرمی بەپێی ڕەگەز بە(مانگ و سەعات) بەپێی ڕوپێوییەکە بۆ ساڵی (2021) بڕوانەی چارتەکانی ژمارە (1، 2، 3، 4 و 5)
چارتی ژمارە (1)
چارتی ژمارە (2)
چارتی ژمارە (3)
چارتی ژمارە (4)
چارتی ژمارە (5)
دووەم؛ ڕێژەی بەشداریکردنی هێزی کار و ڕێژەی بێکاری بەپێی پارێزگاکان
بەپێی ڕووپێوییەکە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق، لە ڕووی بەشداری هێزی کارەوە پارێزگای هەولێر گەورەترین بەشداری هێزی کاری هەیە ڕێژەکەی دەگاتە (47%)، لەدوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت بە (46.3%)، پاشان پارێزگای سەڵاحەدین بە (41.1%)، بەسرە بە (40.7%) و بەغداد (40.6%). دواین پارێزگاش ئەنبار دێت بە (31.7%).
لە ڕووی بێ کاریشەوە، لەسەر ئاستی گشتی عێراق بە تێکڕای (16.3%) تومار کراوە. لەسەر ئاستی پارێزگانیش نەینەوا بەرزترین ڕێژەی بێکاری تێدا تۆمار کراوەو ڕێژەکە گەیشتووە بە (32.8%)، پاشان موسەنا (27.3%)، زیقار (25.8%)، پارێزگای دهۆک (24.1%) و بەسرە (21.8%) ڕێژەی بێ کاری تێدا تۆمار کراوەو دواین پارێزگاش کە کەمترین ڕێژەی بێ کاری تێدا تۆمار کراوە بابل ە کە (5.5%)ی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری زیاتر دەربارەی ڕێژەی بەشدارت لە کار و ڕێژەی بێکاری لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی (2021) بڕوانە (چارتی ژمارە (6))
چارتی ژمارە (6)
بەڵام سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری هێزی کار و ڕێژەی بێ کاری لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2021) ئامارەکانی بەم جۆرەیە؛
- لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تێکڕای ڕێژەی بەشداری لە هێزی کار بریتیە لە (44.3%) و تێکڕای ڕێژەی بێکاری بریتییە کە (17.9%).
- پارێزگای هەوڵێر (47%) هێزی کاری تێدا بەگەڕخراوەو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لە پلەی یەکەمدایە، بەڵام لە ڕووی بێ کارییەوە لە سەر ئاستی هەرێم بە پلەی دووەم دێت و (17.7%)ی هێزی کاری تێدا بێ کارە.
- پارێزگای سلێمانی (46.3%) هێزی کاری تێدا بەگەڕخراوەو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم لە پلەی دووەمدایە، بەڵام لە ڕووی بێ کارییەوە لە سەر ئاستی هەرێم بە پلەی دووەم دێت و (11.9%)ی هێزی کاری تێدا بێ کارە.
- پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی هەرێم لە دوای هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێرەوە دێت لە هەردوو دۆخی بەبێ کاری و خستنەگەڕی هێزی کارەوە، بە جۆرێک؛ (39.6%) هێزی کاری تێدا بەگەڕخراوەو لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی سێیەمدایە، لە ڕووی بێ کارییەوەشەوەهەر پلەی سێیەم دێت و (24.1%)ی هێزی کاری تێدا بێ کارە.
بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە (چارتی ژمارە (7))
چارتی ژمارە (7)
سێیەم؛ پشکی دەستی کار لە سێکتەرە ئابورییە سەرەکییەکانی عێراق لە ساڵی 2021
دەستی ئەوە هێزەی لە عێراقدا لە کاردایە دابەشبووە بەسەر سێ سێکتەری سەرەکی ئابوری کە بریتین لە سێکتەرەکانی (کشتوکاڵ، پیشەسازی و خزمەتگوزاری) بە جۆرێک لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق؛
- بە رێکڕا نزیکەی (9%)ی هێزی کار سەرقاڵی کاری کشتوکاڵن.
- بە رێکڕا زیاتر لە (23%)ی هێزی کار سەرقاڵی کاری پیشەسازین.
- نزیکەی (63%)ی هێزی کار لە سێکتەری خزمەتگوزاریدا کاردەکەن.
- زیاتر لە (4%) ی هێزی کار لە سێکتەرە ئابوردییەکانی دیکەدا کاردەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (8))
سەبارەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زانیارییەکان بەم جۆرەن؛
- لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم؛ نزیکەی (8%)ی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵ و (17%)ی لە کەرتی پیشەسازی و (73%)ی لە کەرتی خزمەتگوزاری و (2%)ی لە کەرتە ئابورییەکانی دیکە کار دەکەن.
- پارێزگای هەولێر؛ (5%)ی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵ و (19%)ی لە کەرتی پیشەسازی و (75.5%)ی لە کەرتی خزمەتگوزاری و (0.5%)ی لە کەرتە ئابورییەکانی دیکە کار دەکەن.
- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە؛ نزیکەی (11%)ی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵ و (18%)ی لە کەرتی پیشەسازی و (70.5%)ی لە کەرتی خزمەتگوزاری و (0.5%)ی لە کەرتە ئابورییەکانی دیکە کار دەکەن.
- پارێزگای دهۆک؛ (5%)ی هێزی کار لە کەرتی کشتوکاڵ و (19%)ی لە کەرتی پیشەسازی و (75.5%)ی لە کەرتی خزمەتگوزاری و (0.4%)ی لە کەرتە ئابورییەکانی دیکە کار دەکەن.
بڕوانە (چارتی ژمارە (9))
چارتی ژمارە (8)
چارتی ژمارە (9)
سەرچاوە؛
- Iraq Labour Force Survey 2021, The International Labour Organization (ILO) partnered with the Central Statistical Organization (CSO) and the Kurdistan Region Statistics Office (KRSO) in Iraq, to implement the first national Labour Force Survey (LFS) in a decade.