Draw Media

كۆمسیۆن: دژی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان نین

كۆمسیۆن: دژی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان نین

2018-06-07 13:41:48


(درەو میدیا):
"مافی یاسایی و دەستوری خۆمان بەكاردەهێنین بۆ تانەدان لە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكان" ئەمە وەڵامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە بۆ پەرلەمانی عێراق.
لە بەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن ناڕەزایەتی خۆی لەدژی هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە راگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن دەڵێ" مافی یاسایی و دەستوری خۆی بەكاردەهێنێت بۆ تانەدان لە هەمواركردنی ئەو یاسایە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، چونكە ژمارەیەك لە بڕگەكانی ئەو یاسایە لەگەڵ دەستوردا ناگونجێت و دژی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007ی هەمواركراوی كۆمسیۆنە".
ئەنجومەنی كۆمسیاران باسلەوەدەكات، هاوكاری تەواو دەكات لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ ئەركەكانی و ئەوان بەهیچ جۆرێك دژی ئەژماركردنەوەی دەنگەكان نین بەشێوەی دەستی نین ئەگەر لایەنی یاسایی تێدا فەراهەم بكرێت.
دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەكۆی دەنگی یاسای هەمواری سێیەمی یاسا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندكرد و بەپێی ئەو هەموارە پابەندی كردووە دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار لەسەرتاسەری عێراق بەشێوەی دەستیی ئەژماربكرێنەوە، هەروەها ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی لە هەرێمی كوردستان و دەنگدانی ئاوارەكان و دەنگدانی جوڵەی دانیشتوان و دەنگدانی دەرەوەی هەڵوەشاندەوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand