(درەو) دەقی رێككەوتنی لایەنەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەت بڵاودەكاتەوە
2022-09-27 09:53:31
(درەو) دەقی رێككەوتنی لایەنەكانی عێراق بۆ پێ:هێنانی حكومەت بڵاودەكاتەوە
"رێككەوتنی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق"
درەو:
*ھاوبەشی لە بڕیاری سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ژێر سایەی دەستوردا.
*ھەموو لایەنەکان پابەند بن بە گێڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و چەسپاندنی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا.
*ھەموو لایەنەکان رێزی دەسەڵاتەکان دەگرێت کە دەستور بۆ حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم و پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێمی دیاری کردووە
*پشتیوانی لە ھێزەکانی سوپاو پۆلیس و حەشد و پێشمەرگە دەکرێت.
*یەکخستنی سیاسەتی گومرگی سەرجەم دەروازەکان.
*رێککەوتننامەی شنگال دەخرێتە بەرنامەی حکومەتەوە.ـ
*ھەموو حزبە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکوک، خانەقین، نەینەوا ناوچەکانی دیالە مافی ئەنجامدانی چالاییە سیاسییەکانیان ھەیە، بارەگاکانیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.
*رێککەوتن لە نێوان پێشمەرگەو ھێزەکانی فیدراڵی بۆ پرکردنەوەی ئەمنی ھێڵی نێوانیان دەکرێت.
*دابینکردن شایستەکانی ئەوانەی بڕیاری ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە.
*جەختکردنەوە لە ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم لەسەر سەبارەت بە دۆسییە ھەواسراوەکانی ھەرێم.
*بەستنەوەی سەرجەم قوتابخانە کوردییەکانی دەرەوەی ھەرێم بە وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە.
*پێک ھێنانی فەوجی فریاکەوتن لە پۆلیسی ناوخۆیی کەرکوک.
*سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رادەسپێردرێن ب گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆسییەی نەوت و بودجە، تا لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستور دەردەکرێت.
*لیژنەیەکی ھاوبەشی حکومەتی فیدرالی و حکومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بۆماوەکانی رابوردووی کەرتی نەوت و غازی ھەرێم دەکەن، پەیوەندی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان رێکدەخرێت.
*خۆ دورگرتن پەرەسەندنەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدرالی تا ھاوڵاتیان زیان نەکات.
*بە تێبینی لە رێککەوتنەکە نوسراوە « تا ئێستا گفتوگۆکانی کورد و سوننە لەسەر گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە».