توانای بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە نیوەی یەکەمی 2022
2022-09-15 18:27:15
درەو:
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای (ئێچ كهی ئێن ئێنهرجی) ئەمریکی؛
# داهات لە کێڵگەی سەرسەنگ لە (نیوەی یەکەمی 2022) بە ڕێژەی (80%) زیادی کردووە بەراورد بە (نیوەی یەکەمی 2021)، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی (3%) لە قەبارەی فرۆشتنی نەوت لە کێڵگەکەدا.
# بەرهەمهێنان لە (نیوەی یەکەمی 2022) دا (29.7 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە، لەکاتێکدا (28.9 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە لە (نیوەی یەکەمی 2021)؛
# کۆی بەرهەمی کەڵەکەبووی کێڵگەی سەرسەنگ لە دەسپێکی بەرهەمهێنانەوە تا 30ی حوزەیرانی 2022 گەیشتووتە (47.6 ملیۆن) بەرمیل.
کێڵگەی نەوتی سهرسهنگ
کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)ەوە، ڕوبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو ڕۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە سێ کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە.
لە ئێستادا پشكی (62%)ی کێڵگە نەوتییەکە دراوهته كۆمپانیای (ئێچ كهی ئێن ئێنهرجی) ئەمریکی و پشكی (18%)ی دراوهته لقێکی کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی و پشكی (20%)ی ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستانە.
بەپێی نوێترین ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای (ئێچ كهی ئێن ئێنهرجی) ئەمریکی خستوویەتیەڕوو توانای هەردوو ناوچەکەی کێڵگەکە بەم جۆرەیە؛
یەکەم؛ سوارە توکە؛ بەشی گرنگ و سەرەکی کێڵگە نەوتییەکەیە شەش بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (29 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API)، لە ئێستادا بەرهەمەکەی لە ڕێگەی تانکەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ فیشخابوور و پلان وایە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕێگەی بۆرییەوە بەرهەمەکەی بگوازرێتەوە، کە لە ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە قۆناغی دروستکردندایە.
دووەم؛ رۆژهەڵاتی سوارە توکە؛ ناوچەیەکی دیکەی نەوتییە لە چوارچێوەی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و یەک بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (2 هەزار و 500) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API).
دەرەنجامی کارەکانی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنرجی لە نیوەی یەکەمی 2022 لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن (ڕۆس پیرۆت جونیۆر) دامەزراوە، کۆمپانیایەکی تایبەتی وزەی سەربەخۆیە و کاری گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری داڵاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەو لقی لە هەردوو شاری تەکساس و هەولێر هەیە.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی 2022 لە کێڵگەی سەرسەنگ؛
1. داهات لە (نیوەی یەکەمی 2022) بە ڕێژەی (80%) زیادی کردووە بەراورد بە (نیوەی یەکەمی 2021)، بەهۆی بەرزبوونەوەی (74%) لە نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی (3%) لە قەبارەی فرۆشتنی نەوت لە کێڵگەکەدا.
2. بەرهەمهێنان لە (نیوەی یەکەمی 2022) دا (29.7 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە، لەکاتێکدا (28.9 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە لە (نیوەی یەکەمی 2021)؛
3. کۆی بەرهەمی کەڵەکەبووی کێڵگەی سەرسەنگ لە دەسپێکی بەرهەمهێنانەوە تا 30ی حوزەیرانی 2022 گەیشتووتە (47.6 ملیۆن) بەرمیل.
4. کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە ماوەی (نیوەی یەکەمی 2022)دا بڕی (178 ملیۆن) دۆلاری نەختینەی لە فرۆشتنی نەوت وەرگرتووە، لەگەڵ (33.6 ملیۆن) دۆلاری دیکە لە مانگی تەمموزی 2022دا وەرگیراوە.
5. کۆی گشتی وەبەرهێنان لە ساڵی (2007)ەوە لەلایەن کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن و هاوکارەکانیەوە (1.9 ملیار) دۆلار زیاترە.
6. بە نزیکەی (4) ملیار دۆلار بەشداری لە بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمدا کردووە لە ماوەی ١٥ ساڵدا.
7. تا ساڵی (2021) (59 هەزار) هەلی کاری ناوخۆیی ڕەخساندووە.
سەرچاوە؛
- ڕاپۆرتی کۆمپانیای (ئێچ كهی ئێن ئێنهرجی) ئەمریکی، بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2022.