ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی چەرموو: نابێت لە گۆڕانكارییەكاندا هیچ كەسێك ئیستسنا بكرێت
2022-09-12 08:23:01
(درەو):
ژمارەیەك مامۆستای (زانكۆی چەرموو) لە چەمچەماڵ، داوا دەكەن لە گۆڕانكارییەكاندا هیچ كەسو لایەنێك ئیستسنا نەكرێتو دژی هەر جۆرە دەستوەردانو فشارێكین.
رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە، لە گردی زەرگەتەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، لەسەر پڕكردنەوەی پۆستێكی زانكۆی چەرموو پێكهەڵپژان لەنێوان دكتۆر هەڵەت رەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو و دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێم رویدا، ( هەرچەندە لە رونكردنەوەیەكدارەتیانكردەوە كە پێكهەڵپژارن رویدابێت، بەڵام درەو بەڵگەو لێدوانی تەواوی لەبەردەستدایە پێكهەڵپژان روویداوە لەبەردەم ژووری شێخ كامیل سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕا)، یاریدەرێكی سەرۆكی زانكۆی چەرموو كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە بڕیارە لە پۆستەكەی لابدرێت بەهۆی ئەوەی مەرجی یاسایی تێدا نییە، بەڵام دانا عەبدولكەریم كە سەرۆكی تیمی گۆڕان لە حكومەت هەوڵی هێشتنەوەی یاریدەدەرەكە دەداتو ئەمە سەرچاوەی ناكۆكییەكەیە.
🔹دەقی راگەیەندراوی كۆمەڵێك مامۆستای زانكۆی چەرموو:
- بۆ ڕای گشتی هەرێمی كوردستان
ئێمە وەك كۆمەڵێك مامۆستاو فەرمانبەرانی زانكۆی چەرموو پشتگیری تەواو لە بەڕێز سەرۆكی زانكۆ دەكەین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی لە گشت پۆستە باڵاكانی زانكۆمان، چونكە هەندێك لەو بەڕێزانە ماوەیەكی زۆرە لەو پۆستانەدان، یاخود بەشێكیتریان بە پێچەوانەی یاسا لەو پۆستانەدان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە دیدی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەو ئاڕاستەیەیە، كە هیچ پۆستێكی باڵا بە وەكالەت نەمێنێت، بەڵكو هەموویان بكرێن بە پۆستی ڕەسەن.
ناوی ئەو مامۆستایانەی زانكۆی چەرموو كە لەگەڵ راگەیەندراوەكەدان
ئامانج ناسح قادر
مستەفا ڕەزا مستەفا
زرار خالد عبدل
هەردی محەمەد ئەحمەد ساڵح
ڕەوەند نوری بكر
ئازاد عبدالله ئەمین
ئاسۆ عەلائەدین محەمەد
چنوور محێدین ڕەحمان
زانا عپمان محمد
فریدون كریم قادر
ئاوات كریم مستەفا
هێرۆ احمد حمەغریب
هێرۆ غریب عبداللە
ئاكۆ محمد كریم
سۆزان كریم صاڵح
لیلی ابراهیم فقێ صاڵح
هێمن جلال عبدول
دانا خدر صابر
ئازاد عبدول رشید
سامان عزالدین سعدون
چالاك علی محمدامین
عطا عمر صاڵح
عبداللە ابراهیم فقێ
ماجد اسعد محمد
ڕێبین محمود صاڵح
ابراهیم محمد علی مراد
حسن صاڵح محمد