Draw Media

عێراق و هەرێم لە مانگی ئابدا (112) ملیۆن بەرمی نەوتیان فرۆشتووە

عێراق و هەرێم لە مانگی ئابدا (112) ملیۆن بەرمی نەوتیان فرۆشتووە

2022-09-05 15:45:40


درەو:

راپۆرتی: روونبین 


حكومەتی عێراق لە مانگی ئابدا (101) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو هەرێم (11) ملیۆن، چین لە پلەی یەكەمی كڕیارانی نەوتی عێراقەو یۆنان لە پلەی یەكەمی كڕیارانەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

لە مانگی ئابی 2022دا عێراق و هەرێم زیاتر لە ( 112 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە، حكومەتی هەرێم لە ماوەی مانگی ئابدا ( 11 ملیۆن و 500 هەزار) بەرمیلی هەناردە كردووە و حكومەتی بەغداش ( 101 ملیۆن و 100 هەزار) بەرمیلی هەناردە كردووە، كە كۆی گشتی ( 3 ملیۆن و 630 هەزار) بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە كردووە. هەناردەی هەرێم ( 10.2%)ی كۆی نەوتی هەناردەكراو پێكدەهێنێت.

چین لە ریزبەندی یەكەمی كڕیارانی نەوتی حكومەتی فیدراڵە بە (33 ملیۆن و 600 هەزار ) بەرمیل و هیندستان بە ( 26 ملیۆن و 300 هەزار ) بەرمیل و ئەمریكاش بە (6 ملیۆن و 800 هەزار) بەرمیل.
لە كاتێكدا یۆنان لە پلەی یەكەمی كڕیارانی نەوتی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەو ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و 29 هەزار بەرمیل و ئیمارات بە (748 هەزار) بەرمیل لە پلەی سێیەمدایە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand