داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2022
2022-09-05 07:55:16
درەو:
ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
كۆی داهاتی مانگی ئابی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای دەركردنی خەرجییەكانی نەوت (970 ملیار ) دینار بووە، لە كاتێكدا داهاتی نەوت ( ترلیۆنێك و 480 ملیار) دیناربووەو (830 ملیار) دیناری بۆ خەرجی و ( 650 ملیار) دیناری بۆ حكومەت ماوەتەوە.
پوختە
داهاتی نانەوتی
• داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی ئاب = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم)
• یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار
• پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار
داهاتی نەوت (ههناردهی دهرهکی به بۆری)
• هەرێمی کوردستان لە مانگی ئابی (2022)دا بڕی (11 ملیۆن و 560 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە.
• تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئاب (100.45) دۆلارە.
• لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (88.45) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (11 ملیۆن و 560 هەزار) بەرمیل X (88.45) دۆلار = (1 ملیار و 22 ملیۆن و 482 هەزار ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 22 ملیۆن و 482 هەزار) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 482 ملیار و 598 ملیۆن و 900 هەزار) دینار.
• بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
- کەواتە: (1 ملیار و 22 ملیۆن و 482 هەزار) دۆلار X (56%) = (572 ملیۆن و 589 هەزارو 920) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (572 ملیۆن و 589 هەزارو 920) دۆلار X ((1450 دینار = (830 ملیار و 255 ملیۆن و 384 هەزار) دینار خەرجی نەوتە.
- (1 ملیار و 22 ملیۆن و 482 هەزار) دۆلار X (44%) = (449 ملیۆن و 892 هەزارو 80) دۆلار داهات دەمێنێتەوە.
داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (449 ملیۆن و 892 هەزارو 80) دۆلار X (1450) دینار= (652 ملیار و 343 ملیۆن و 516 هەزار) دینار.
کۆی داهات لە مانگی ئاب 2022 (دینار)
(652 ملیار و 343 ملیۆن و 516 هەزار) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (970 ملیار و 843 ملیۆن و 516 هەزار) دینار