کشانەوەی سەمایەو وەبەرهێنان لە زۆنی سەوز
2022-09-04 19:05:49
شیكاری: درەو
# لە سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە (206) پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی (11.6) ملیار دۆلار دراوە.
# لە زۆنی زەرد (136) پرۆژە بە ڕێژەی (66%)، لە زۆنی سەوز(70) پرۆژە بە ڕێژەی (34%)، مۆڵەتیان وەرگرتووە.
# قەبارەی سەرمایەی بەگەڕخراو لە زۆنی زەرد (9.5) ملیار دۆلار بە ڕێژەی (82%) بووە، لە زۆنی سەوز(2.1) ملیار دۆلار بە ڕێژەی (18%)بووە.
یەکەم؛ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه واتە له (٢٨ـی ته‌ممووزی ٢٠١٩ تاوه‌كو ٢٧ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢)، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه، لەو ماوه‌یەش دا مۆڵەت بە (٢٠٦) پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی (١١ ملیار‌و ٦٢٩ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار) دۆلار لەسەر رووبەری (١٠ هەزار و ٨٢٤) دۆنم زەوی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراوە كه به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون. بڕوانەی خشتەی ژمارە (1) بە جۆرێک؛
پرۆژەکانی ٢٠١٩
ساڵی ٢٠١٩ كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، (٦٤) پڕۆژه مۆڵەت دراوە بە سەرمایەی (٢ ملیار‌و ٧٠٦ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٢٦٤) دۆلار، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون. بەڵام تەنها (١٦) پرۆژەیان هی کابینەی نۆیەم بوو بە قەبارەی سەرمایەی، (٤٨٥ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٢٥٦) دۆلار. ئەوی دی لەسەردەمی کابینەی هەشتەم مۆڵەتیان پێ دراوە.
پرۆژەکانی ٢٠٢٠
له‌و ساڵه‌دا (٧٦) پڕۆژه مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا (٢) پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون و (٧٤) پڕۆژه‌کەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی (یەک ملیار و ٩٧٩ ملیۆن و ٥٢٤ هەزار و ٥٠٠) دۆلار بووه.
پرۆژەکانی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢١ دا (٧٠) پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر بە سه‌رمایه‌ی (٨ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٦٤٥ هەزار و ٨٦٤) دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یەک پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و (٦٨) پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، بووە.
پرۆژەکانی ٢٠٢٢
له ٦مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك کە (٤٤) پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره جیاوازه‌كان بە سه‌رمایه‌ی (٦٤٨ ملیۆن ٩٨٠ هەزار و٤٢٤) دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانەوە جێبه‌جێ كراون.
دووەم؛ کۆی گشتی پرۆژەکان بەپێی پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە (٢٠٦) پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، لەسەر ئاستی پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان بەم جۆرە بووە (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر (٨٨) پڕۆژه به سەرمایەی (٨ ملیار و ٩١١ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ١١٣) دۆلاری بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی (٤ هەزار و ٨٦٤) دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە (٥٣) پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی (یەک ملیار و ٥٩٤ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٢١٣) دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری (هەزار و ٩٢٨) دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك (٤٨) پڕۆژه به سەرمایەی (٥٩٨ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٧٩٨) دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری (٢ هەزار و ٧٦٠) دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
پارێزگای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی (٦ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار) دۆلار لەسەر رووبەری (٧) دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان (١١) پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی (٣٩١ ملیۆن و ٩٩٢ هەزار و ٤٣٩) دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری (١ هەزارو ١٤٣) دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین (٥) پڕۆژه بە گوژمەی (١٢٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٤٨١) دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری (١١٩) دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.
سێیەم؛ کۆی گشتی پرۆژەکان بەپێی زۆنەکان
لە کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە (206) پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی (11 ملیار‌و 629 ملیۆن و 355 هەزار و 44) دۆلار دراوە. لە زۆنی زەرد (هەولێر و دهۆک) (136) پرۆژە بە ڕێژەی (66%)، لە زۆنی سەوز (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین) (70) پرۆژە بە ڕێژەی (34%)، مۆڵەتیان وەرگرتووە.
قەبارەی سەرمایەی بەگەڕخراو لە زۆنی زەرد (9 ملیار و 510 ملیۆن و 171 هەزار و 911) بە ڕێژەی (82%) بووە، لە زۆنی سەوز(2 ملیار و 119 ملیۆن و 183 هەزار و 133) دۆلار بە ڕێژەی (18%)بووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3))
سەرچاوە؛
فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری، لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە ٢٠٦ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ١١ ملیار٦٢٩ ملیۆن دۆلار دراوە، ٢ی ئابی ٢٠٢٢.