پەرلەمانی عێراق هەمواری سێیەمی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد
2018-06-06 14:39:34
( درەو میدیا):
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣ی هەموارکراوی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕگە و مادە هەمواركراوەكانی پرۆژە یاساكە پەسەندكران.
بە گوێرەی یاسا پەسەندكراوەكە هەموو دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەچوو، بەدەست دەژمێردرێنەوە.
هاوكات بە گوێرەی پرۆژە یاساكە كاری ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەڵپەسێدرا و لە بری ئەوان نۆ دادوەر كارەكانی كۆمسیۆن رادەپەڕێنن.
پرۆژە یاساكە دوای پەسەندكردنی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرۆك كۆماری عێراق دەسەڵاتی ڤیتۆكردنی یاساكانی پەرلەمانی عێراقی نییە.
وێنەی دەقی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن ببینە:
بابهتی پهیوهندیدار