Draw Media

هەناردەی نەوتی كەركوك بەڕێژەی (53%) كەمیكردووە

هەناردەی نەوتی كەركوك بەڕێژەی (53%) كەمیكردووە

2022-09-01 19:15:05


درەو: 
هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی بەرێژەی (53%) كەمیكردووەو لە ( دوو ملیۆن و 344) هەزار بەرمیلەوە بۆ (ملیۆنێك و 109 هەزار) بەرمیل دابەزیوە، كەركوك ئێستا نەوت خەزن دەكات و لە (340 هەزار) بەرمیلی بەرهەمهێندراو بە تێكڕا (36 هەزار) بەرمیلی رۆژانەی هەناردەی دەرەوەی كردووە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەناردەی نەوتی كەركوك لە نێوان مانگەكانی ( تەموز و ئابی)ی 2022 بەم شێوەیەیە:
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی تەمووزی 2022:
(2 ملیۆن و 344 هەزارو 536) بەرمیل بووە
•    هەناردەی نەوتی كەركوك لە مانگی ئابی 2022:
(ملیۆنێك و 109 هەزارو 528) بەرمیل بووە
لە نێوان مانگی تەموزو ئابدا جیاوازیەكە ( ملیۆنێك و 235 هەزارو 8 )بەرمیلە، بەڕێژەی (53%)
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ  دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
•    خەزنكردن و هەڵگرتنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كەركوك.
•    پێداویستی ناوخۆیی و زیادبوونی بەرهەمی پاڵاوگە ناوخۆییەكان.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی كەركوك بە (درەو)ی راگەیاند:
بەرهەمی رۆژی 31/8/2022 نەوتی كەركوك (340 هەزار) بەرمیلە بەمشێوەیە دابەش بووە:
•    (85 هەزار) بەرمیل نەوتی بەڕێژەی (25%)ی خەزن كراوە لە خەزانەكانی كەركوكدا كە توانای خەزنكردنی (3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەیە.
•    (255 هەزار) بەرمیلی بەكارهێندراوە بەرێژەی (75%) بەم شێوەیە:
-    (49هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە، واتا لەكۆی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كەركوك كە (340 هەزار) بەرمیلە (14%) دەكات.
-    (206 هەزار) بەرمیلی لەناوخۆدا بەكارهاتووە بەم شێوەیە:
•    (40 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی كار.
•    (39 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاوگەی بازیان
•    (52 هەزار) بەرمیلی بۆ پاڵاگەی بێجی
•    بەشەكەی تریشی بۆ پاڵاوگەكانی ترو  وێستگەكانی كارەبایە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand