به‌رهه‌می کێڵگه‌کانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق، سارتا) ڕووی له دابه‌زین کردووه
2022-09-01 05:55:57
درةو:
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی، لە سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە تێدا پشکدارە، لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕووی لە دابەزین کردووە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی (2021)، بە جۆرێک؛
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی تاوکێ (4.2%) دابەزیوە.
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی تەق تەق (33.8%) دابەزیوە.
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی سارتا (31.6%) دابەزیوە.
# تا ئێستا کێڵگەی قەرەداغ نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان کە کۆمپانیا تورکییەکە (40%)ی پشکەکانی تێدایە.
گه‌نێڵ ئەنێرجی له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی هه‌یه له هه‌ر یه‌ک کێڵگه‌کانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق، سارتا و قه‌ره‌داغ)، سێ کێڵگەی یەکەمیان لە بەرهەمهێناندان، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی" بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2022، ئاستی بەرهەمی گشتی هەر سێ کێڵگەی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق و سارتا) ڕووی لە دابەزین کردووە، بە جۆرێک لە هەرسێ کێڵگەی ناوبراودا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی ڕۆژانە بە تێکڕا بریتی بووە لە (116 هەزار و 930) بەرمیل نەوتی خاو.
ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای بەرهەمی هەرسێ کێڵگەکە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا بریتی بووە لە (124 هەزار و 710) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
به‌م پێیه ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی کێڵگەکانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق و سارتا) به گشتی له (نیوه‌ی یه‌که‌می 2022) دا به‌راورد به (نیوه‌ی یه‌که‌می 2021)، بڕی (7 هه‌زار و 780) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به ڕێژه‌ی (6.7%) دابه‌زیوه.
سەبارەت بە وردە کاری هەر کێڵگەیەک بە جیا، زانیارییەکان بەم جۆرەن؛
یەکەم؛ کێڵگه‌ی تاوکێ
هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی (DNO)ی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی (Genel Energy) تورکی لە کێڵگەی تاوکی خاوەن پشکن. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ(DNO) خاوەنی (75%)ی پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی (25%)ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە پارێزگای دهۆکە.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی گەنێڵ ئەنێرجی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی تاوکێ بە تێکڕا لە نیوه‌ی یه‌که‌می 2022 دا بریتی بووە لە (106 هه‌زار و 700) بەرمیلی ڕۆژانە.
پوخته‌ی پشکی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی" له ماوه‌ی ناوبراودا بریتی بووە لە (26 هه‌زار و 680) بەرمیلی ڕۆژانه بەو پێیەی خاوەنی (25%)ی پشکەکانە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە به‌رهه‌می ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی (2021)دا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه له (111 هه‌زار و 140) به‌رمیل، پشکی کۆمپانیه‌که بریتی بووه له (27 هه‌زار و 780) به‌رمیلی ڕۆژانه.
به‌م پێیه ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که به گشتی له (نیوه‌ی یه‌که‌می 2022) دا به‌راورد به (نیوه‌ی یه‌که‌می 2021)، بڕی (4 هه‌زار و 440) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانی به ڕێژه‌ی (4.2%) دابه‌زیوه.
دووەم؛ کێڵگەی تەق تەق
ئەم کێڵگەیە ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی "ته‌ق ته‌ق"ەوە لە قه‌زای كۆیه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (951) كیلۆمه‌تر دووجایه، پشكه‌كانی کێڵگەی ناوبراو دابەشبوون بەسەر كۆمپانیای "ئەداکس پیترۆلیۆم" کە (36%)ی پشکەکان و "گه‌نێڵ ئەنێرجی" توركی (44%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گەنێڵ ئەنێرجی" بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی "تەق تەق" بە تێکڕا لە نیوه‌ی یه‌که‌می 2022 دا بریتی بووە لە (4 هه‌زار و 850) بەرمیلی ڕۆژانە.
پوخته‌ی پشکی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی" له (نیوەی یەکەمی 2022)دا لە کێڵگیە ناوبراودا بریتی بووە لە (2 هه‌زار و 130) بەرمیلی ڕۆژانه بەو پێیەی خاوەنی (44%)ی پشکەکانە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە به‌رهه‌می ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی (2021)دا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه له (6 هه‌زار و 490) به‌رمیل، پشکی کۆمپانیه‌که بریتی بووه له (2 هه‌زار و 860) به‌رمیلی ڕۆژانه.
به‌م پێیه ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که به گشتی له (نیوه‌ی یه‌که‌می 2022) دا به‌راورد به (نیوه‌ی یه‌که‌می 2021)، بڕی (هه‌زار و 640) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به ڕێژه‌ی (33.8%) دابه‌زیوه.
سێیەم؛ کێڵگەی سارتا
کێڵگەی سارتا دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە، کۆمپانیای "شیڤرۆن"ی ئەمەریکی پشکی (50%) و "گنێڵ ئەنێرجی" (30%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گنێڵ ئەنێرجی" بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی "سارتا" بە تێکڕا لە نیوه‌ی یه‌که‌می 2022 دا بریتی بووە لە (5 هه‌زار و 380) بەرمیلی ڕۆژانە.
پوخته‌ی پشکی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی" له (نیوەی یەکەمی 2022)دا لە کێڵگیە ناوبراودا بریتی بووە لە (هه‌زار و 610) بەرمیلی ڕۆژانه بەو پێیەی خاوەنی (30%)ی پشکەکانە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە به‌رهه‌می ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی (2021)دا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه له (7 هه‌زار و 80) به‌رمیل، پشکی کۆمپانیه‌که بریتی بووه له (2 هه‌زار و 120) به‌رمیلی ڕۆژانه.
به‌م پێیه ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که به گشتی له (نیوه‌ی یه‌که‌می 2022) دا به‌راورد به (نیوه‌ی یه‌که‌می 2021)، بڕی (هه‌زار و 700) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به ڕێژه‌ی (31.6%) دابه‌زیوه.
چوارەم؛ کێڵگەی قه‌ره‌داغ:
دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە لە ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و خۆرهه‌ڵاتی چیای سه‌گرمه و ڕۆژ ئاوای ڕووباری سیروان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه (846) كیلۆمه‌تر دووجایه، پێشتر (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكەکانی بۆ (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستان مایەوە. بەڵام دوای کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە (40%)ی پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی. بەڵام تا ئێستا ئەم کێڵگەیە نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان و کۆمپانیا تورکییەکە بەردەوامە لە کارکردن تێیدا.
سەرچاوە؛
- Genel Energy, Half-Year Results 2022, 02/08/2022;
https://genelenergy.com/wp-content/uploads/2022/08/Genel-Energy-HY-2022-Results-FINAL.pdf