Draw Media

درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كاری گرنگی ئه‌م خوله‌یه‌

درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كاری گرنگی ئه‌م خوله‌یه‌

2022-08-30 10:41:24


(دره‌و): 
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامه‌ی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نارد بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌شداری له‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی خولی پایزه‌ بكه‌ن. 
مانگی 11ی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م و چاره‌نوسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتوه‌نه‌ته‌ رێككه‌وتن، په‌رله‌مان ناچاره‌ ته‌مه‌نی یاسایی خۆی درێژبكاته‌وه‌. 
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، ده‌بێت له‌م خوله‌ی یاساداناندا په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی بدات، ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان بۆ مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دوابخرێت ئه‌وا په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ یه‌ك وه‌رزی یاسادانان ته‌مه‌نی خۆی درێژده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی هه‌شتی ساڵی داهاتوو دوابخرێت، ده‌بێت په‌رله‌مان بۆ دوو خولی یاسادانان ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه‌. 
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو جارێكی تر به‌به‌شداری جینین  پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌. 
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵێنی به‌ خاتوو پلاسخارت داوه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌چه‌كجاری پرسی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان په‌كلابكرێته‌وه‌و واده‌كه‌ی دیاری بكرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand