Draw Media

کۆی داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022

کۆی داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022

2022-08-29 09:51:32


درەو: 
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق كانونی دووەم بۆ حوزەیرانی 2022

 
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر بووە لە (75.6 ترلیۆن) دینار، کە (95.8%)ی داهاتی نەوت و(4.2%)ی داهاتی نانەوتی بووە.
لەو داهاتەی بەدەستهاتووە زیاتر لە (45.3 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (92.3%)ی خەرجییەکان چووە بۆ خەرجی بەگەڕخستن و تەنها (3.8 ترلیۆن) دیناری بە ڕێژەی (7.7%) لە بواری وەبەرهێناندا بەخەرج دراوە.
هەر بەپێی ئامارەکان دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی، بەڕێژەی (34.5%) و نزیکەی (26.5 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.


یەکەم: داهاتی گشتی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڵاوی کردوونەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (75 ترلیۆن و 639 ملیار و 329 ملیۆن و 3 هەزار و 738) دینار، بەجۆرێک بڕی (72 ترلیۆن و 476 ملیار و 471 ملیۆن و 603 هەزار و 97) دیناری بەڕێژەی (95.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (3 ترلیۆن و 162 ملیار و 857 ملیۆن و 400 هەزار و 641) دینار، بەڕێژەی (4.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری نیوەی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)).

خشتەی ژمارە (1)

چارتی ژمارە (1)

        
دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022

هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) ، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (49 ترلیۆن و 194 ملیار و 107 ملیۆن و 313 هەزار و 572) دینار، بەجۆرێک بڕی (45 ترلیۆن و 382 ملیار و 639 ملیۆن و 257 هەزار و 42) دیناری بەڕێژەی (92.3%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 811 ملیار و 468 ملیۆن و 56 هەزار و 530) دیناری بەڕێژەی (7.7%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. سەبارەت بە وردەکاری شەش مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (2)).

خشتەی ژمارە (2)

چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە نیوەی یەکەمی 2022
خەرجییە گشتییەکانی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 811 ملیار و 468 ملیۆن و 56 هەزار و 530) دیناری بەڕێژەی (7.7%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (49 ملیار و 386 ملیۆن و 497 هەزار و 334) دیناری بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (502 ملیار و 565 ملیۆن و 217 هەزار و 162) دیناری بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (1 ترلیۆن و 164 ملیار و 89 ملیۆن و 808 هەزار و 696) دیناری بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی بڕی (1 ترلیۆن و 866 ملیار و 284 ملیۆن و 631 هەزار و 538) دیناری بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (229 ملیار و 141 ملیۆن و 901 هەزار و 800) دیناری بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (3)).

خشتەی ژمارە (3)

چارتی ژمارە (3) 


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (49 ترلیۆن و 194 ملیار و 107 ملیۆن و 313 هەزار و 572) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (75 ترلیۆن و 639 ملیار و 329 ملیۆن و 3 هەزار و 738) دینار.
واتە بڕی (26 ترلیۆن و 445 ملیار و 221 ملیۆن و 690 هەزار و 166) دیناری بەڕێژەی (34.5%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری شەش مانگی یەکەمی ساڵەکە بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)


چارتی ژمارە (4)

 چوارەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە نیوەی یەکەمی 2022
لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 829 ملیار و 736 ملیۆن و 115 هەزار و 106) دینار بووە. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (261 ملیار و 103 ملیۆن و 524 هەزار و 345) دیناری خەرجکردووە، بە جۆرێک تەنها (6) هەزار دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (23 ملیار و 367 ملیۆن و 520 هەزار و 135) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 545 ملیار و 265 ملیۆن و 70 هەزار و 626) دیناری خەرجکردووە، بڕی (3 ترلیۆن و 29 ملیار و 184 ملیۆن و 180 هەزار و 39) دیناری لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (516 ملیار و 80 ملیۆن و 890 هەزار و 587) دیناری بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

چارتی ژمارە (5)


 

سەرچاوەکان
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة اذار 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة مایس 2022 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران 2022 للموازنە الاتحادیة
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand