راپۆرتێكی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەكانی توركیا
2022-08-25 18:01:47
درەو:
بە پێی راپۆرتی دوو رێكخراوی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی (2015 -2021) بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە (123) هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و (161)ی دیكەش برینداربوون.
تیمی كوردستانی عێراقی CPT بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی كۆمەڵگەی مەدەنی End Cross Border Bombing لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاری لەسەر ھێرشەكانی سوپای سەربازی توركیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ بڵاودەكاتەوە.
• لە ئابی ٢٠١٥ەوە تاوەكو كانوونی یەكەمی ٢٠٢١، سوپای توركیا زیاتر لە ٤ ھەزار ھێرشی ئاسمانی و تۆپھاوێژی و زەمینی لە ھەرێمی كوردستان و باكوری عێراقدا ئەنجامداوە.
• لەماوەی نزیكەی حەوت ساڵدا، لە ٨٨ ھێرشدا سوپای توركیا ھاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانجگرتووە.
• لە ئابی ٢٠١٥ەوە تاوەكو كانوونی یەكەمی ٢٠٢١، ١٢٣ ھاوڵاتی مەدەنی شەھید بوون و ١٦١ ھاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.
• لەو ڕێژەیەی قوربانیاندا، ٥٥ ھاوڵاتی مەدەنی لەكاتی جوتیاری یاخود لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیاندا شەھیدبوون.
• لە ٨٧٪ ی شەھیدەكان پیاون و لە ١٣٪شیان ئافرەتن. وەبەلایەنی كەمەوە ٦ لە شەھیدەكان منداڵن.
• توركیا بە بەكارھێنانی ئەو چەكانەی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا پێیدەدرێت ھاوڵاتیانی مەدەنی مەدەنی بە ئامانجدەگرێت.
• لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠، حكومەتی ئیتاڵیا، ٥٧ ھێلیكۆپتەری سەربازی A-129C Mangustaی بە توركیا فرۆشتووە و لە زۆرینەی ھێرشەكاندا بۆ سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی توركیا ئەو فڕۆكەیەی بەكارھێناوە.
نەخشەی دابەشبوونی قوربانیانی مەدەنی بەپێی ناوچەی جوگرافی و دەیان زانیاری و داتای گرنگ لەم ڕاپۆرتەدا ببینە: https://static1.squarespace.com/static/59a826c98419c278e3fc88a4/t/63071bdbf2e70f0e30fbe7df/1661410271429/ECBB-Report-KU.pdf