کۆمپانیای (DNO) له کێڵگهکانی ههرێمی کوردستان
2022-08-24 08:54:45
شیكاری: درەو
# بهپێی ئاماره داراییهکانی کۆمپانیای ( DNO)ی نەرویجی که گرێبهستی لهگهڵ حکومهتی ههرێم ههیه له کێڵگهکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بهعشیقه) له چارەکی دووەمی ساڵی 2022؛ له دوای ساڵی (2018)هوه گهورهترین قازانجی تۆمارکردووهو داهاتەکەی بریتی بووە لە (361) ملیۆن دۆلار.
# کۆمپانیاکە توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی تاوکێی بە زیاتر لە (2 هەزار و 600) بەرمیلی ڕۆژانەی بەرزکردووەتەوە.
# کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵ بەرهەمی ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە (107 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەوە بەرزبێتەوە بۆ (109) هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
# بۆ یەکەم جار کۆمپانیاکە لە (کێڵگەی بەعشقە) گەیشتووە بە دۆخی بەرهەمهێنان بە نزیکەی ڕۆژانەی (150) بەرمیل.
بەرهەمی کاری (دی ئێن ئۆ) لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان
بهپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای (DNO)، بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی گرێبەستی (تاوکێ)دا گەشەی بەخۆوە بینیوەو بە تێکڕای ڕۆژانە لە هەردوو کێڵگەی نەوتی (فیشخابوور و تاوکێ) لە نیوەی دووەمی (2022)دا بڕی (106 هەزار و 948) بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، لە کاتێدا لە چارەکی یەکەمی (2022)دا بڕەکە بریتی بووە لە (106 هەزار و 465) بەرمیلی ڕۆژانە. بەجۆرێک؛
بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی فیشخابوور (60 هەزار و 348) بەرمیل بووە لە چارەکی دووەمی 2022 دا (لەچارەکی یەکەم بەرهەمەکەی (64 هەزار و 493) بەرمیلی ڕۆژانە بووە).
بەڵام کێڵگەی تاوکێ بەرهەمی ڕۆژانەی (44 هەزار و 600) بەرمیل بووە لە چارەکی دووەمی 2022 دا، لە کاتێکدا (لەچارەکی یەکەم بەرهەمەکەی (41 هەزار و 972) بەرمیلی ڕۆژانە بووە).
ئەم بەرەو پێشچوونەی لەوەی دووەمیان (کێڵگەی تاوکێ) بەدیهاتووە، هۆکارەکەی ئەوەیە کۆمپانیاکە توانیویەتی چوار بیری نەوتیی نوێ لە هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە ئاستی بەرهەمهێنان، کە سیانیان لە کێڵگەی تاوکێ یە.
هەر بۆیە پێشبینی دەکات کە کۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەم لە چوارچێوەی (گرێبەستی تاوکێ) بەرزبێتەوە بۆ ڕۆژانەی (109) هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
جگە لە هەردوو کێڵگەی فیشخابوور و تاوکێ کە بە (گرێبەستی تاوکێ) ناسراوە، حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو (دی ئێن ئۆ) گرێبەستی کە کێڵگەی (بەعشیقە)ش هەیە، کۆمپانیاکە لە نیوەی دووەمی بۆ یەکەم جار لەم کێڵگیەش گەیشتووە بە ئاستی بەرهەمهێنان ڕوژانە (174) بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە. خشتەکانی (1، 2، 3) کۆو پوختەی بەرهەمی بهرههمی کێڵگهکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بەعشیقە) لە تەواوی ساڵی (2021 و نیوەی یەکەمی 2022) لە هەرێمی کوردستان نیشان دەدات کە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
پرۆسه داراییەکانی نهوتی هەرێم لە کێڵگەکانی (تاوکێ، فیشخابوور و بەعشیقە)
بە پێی ڕاپۆرتەکەی (دی ئێن ئۆ) لە ماوەی چارەکی دووەمی 2022، کۆی بەرهەمی ئەو کێڵگە نەوتییانەی وەبەرهێنانی تێدا دەکات بریتی بووە لە (107 هەزار و 178) بەرمیلی ڕۆژانەو (91 هەزار و 937) بەرمیلی بەوتی پوختەی بەرهەمهێنان بووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە داهاتی گشتی بریتی بووە لە (361 ملیۆن) دۆلار ئەمەش بۆ یەکەم جارە لەدوای ساڵی (2018)ەوە ئەو داهاتە تۆمار بکات، کە هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە لاخ بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گازی سرووشتیی لە بازاڕەکانی جهیان، هاوشان بەمەش بە ڕێژەیەکەی بەرچاو قەرزەکانی ڕووی لە دابەزین کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە (361 ملیۆن) دۆلاری داهاتی هەبووە، بڕی (81 ملیۆن) دۆلاری قازانجی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4))
4
سەرچاوەکان
- DNO, DNO Reports Strong Second Quarter Results, Ups Tawke License Guidance;
https://www.dno.no/en/investors/announcements/dno-reports-strong-second-quarter-results-ups-tawke-license-guidance-2022-08-11/?fbclid=IwAR1BPgv_sOzunX8X5kAwmi7jhUfaiyylqOfp3TOXBUWkurJv7bAxB-5rPB0
- DNO ASA, Interim Results, Second Quarter 2022;
https://www.dno.no/media/ngthqagq/q2-2022-interim-results-report.pdf
- DNO ASA, Q2 2022 Interim Results Presentation;
https://www.dno.no/media/wngawgdi/q2-2022-interim-results-presentation_final.pdf