ساختەكاری هەڵبژاردن، لای تاڵەبانی و بارزانی
2022-08-22 18:07:47
شۆڕشنامە:
مەسعود بارزانی لە كتبێی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد و جەلال تاڵەبانی لە كتێبی دیداری تەمەن، بە ووردی باس لە ساختەكاری لە یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن:
مەسعود بارزانی لە كتبێی بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردا دەڵێت: پرۆسەی هەڵبژاردن لە ساڵی 1992 تا نیوەڕۆ زۆر باش و پاك بەڕیوەچوو، بەڵام دواتر بە پێشێلكاری دەستیپێكرد، پارتی و لایەنەكانی تر چاودێرەكانیان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان لە سنوری سلێمانی و گەرمیان كشاندەوە، نیوەڕۆكەی حزبی شیوعی و مەحمود عوسمان داوایان لێكردم كە پرۆسەی هەڵبژاردن بوەستێندرێت چونكە ساختەكاری و پێشێلكاری لە رادەبەر و بێسنور دەكرێت، بەتایبەت لە سلێمانی، بازیان، چەمچەماڵ، شارەزوور ، هەڵەبجە، دەربەندیخان، كەلار، قەڵادزێ، رانیە، ، كۆیە ، رەواندوز، چۆمان....
دیاربوو یەكێتی بە باشی خۆی بۆ ساختەكاری و پێشێلكاری ئامادەكردبوو سەرەتا بیرمان لەوە كردەوە بەیەكجاری پاشەكشە بكەین و هەڵبژاردن هەڵوەشێنینەوە، بەڵام چاودێر لە چل و شەش وڵاتەوە بۆ چاودێری پرۆسەكە هاتبوون، هەموویان رایان گەیاند راستە ساختەكاری كراوە، بەڵام ئەمە یەكەم دەرفەتە بۆ گەلی كورد رەخساوە، ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە هەڵوەشێننەوە گورزێكی گەورە لە داهاتووی خۆتان دەدەن.
جەلال تاڵەبانی لە كتبێی (مام جەلال دیداری تەمەن) سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی 1992 دەڵێت: هەڵبژاردن لە بادینان تەزویری زۆر ئاشكرای تێدا كرا، بەشێوەیەك لە بادینان تەزویر و دەستوەردانكرابوو، هەموو كەس دەیزانی بەزۆری زۆرداری سندوقەكانی دەنگدان پڕكرانەوە بە دەنگی پارتی، هەتا دەنگی مردوشیان حسابكردبوو، لە هەموو بادینان (178) هەزار كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەتەنیا مەسعود بارزانی زیاتر لەو ژمارەیە دەنگی بەدەستهێنابوو، بێجگە لەوەی من سی چل هەزار دەنگم هێنابوو، ئیسلامیەكان و سامی عەبدولرەحمانیش دەنگیان هێنابوو، بەراستی تەزویرێكی زۆر گەورە كرا لە بادینان، ئەگینا پارتی دەنگی زۆر كەمتری دەهێنا لەوەی كە هێنابووی.
* مەسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد، بەرگی پێنجەم، 2022
* مام جەلال، دیداری تەمەن، سەڵاح رەشید، بەشی دووەم، چاپی یەكەم 2017.