گەشتی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆن قەدەغەكرا
2018-06-05 18:56:56
درەو میدیا:
بەپێی بڕارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق گەشتكردنی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق قەدەغە بكات.
بڕیارەكە تەواوی بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەگرێتەوە ئەوانەی كە پلەكانیان لەسەروو بەڕێوەبەری گشتییەوەیە، ئەمە سەرەرای لێكۆڵینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی تەواوی بەرێوەبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەناوەو دەرەوەی عێراق ئەوانەی كە دەستیان هەبووە لە یاریكردن بە دەنگەكان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردووە بە جوڵاندنی سكاڵا لە دژیان.
هۆكاری ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لیژنە باڵاكەی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی چەندین ساختەكاریی نێو هەڵبژاردنەكانی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقی ئاشكراكردووەو لە كۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەو پێشنیاز و ئەنجامانەی پەسەند كرد كە لیژنەكە پێیگەیشتوون.