Draw Media

ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كە 5% كەمتر نەبێت 

ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كە 5% كەمتر نەبێت 

2018-06-05 16:04:03


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمرۆیدا  ئەنجام و پێشنیازەكانی لیژنەی باڵای تایبەت بە پێشێلكاریەكانی هەڵبژاردنی پەسەند كرد، كە پێكهاتووە لە  

1- جیاكردنه‌وه‌ى 5 له‌سه‌دى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست 
2- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ و ئاواره‌كان .
3-ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌زگایی هه‌واڵگیری و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانى ڕاسپارد به‌ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى تێوه‌گلاون به‌ده‌ستكاری كردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ,
4- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داوا له‌ داواكاری گشتى ده‌كات ,سكاڵا بجوڵێنن دژ به‌ یاریكردن به‌ ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان.
5- ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتی لیژنەکە دەنێرێ بۆ دەستەی 
دەستپاکی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرپەرچدەرەوە . 
6- ڕاپۆرتی لیژنەکە دەنێردرێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گرتنەبەری کاری پێویست بەگوێرەی بڕگەی 2 .

7-  ئەندامانی کۆمسیۆن کە پلەیان جێگری بەڕێوبەری گشتی و بەرزترە نابێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران .

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand