Draw Media

پرۆسەی نەوتی هەرێم لە سێ تەموزی ڕابردوودا

پرۆسەی نەوتی هەرێم لە سێ تەموزی ڕابردوودا

2022-08-07 20:24:30


شیكاری: درەو
 فرۆشی نەوتی هەرێم لە تەموزی (2022)دا بە ڕێژەی (6.8%) و بڕی (898 هەزار و 661) بەرمیل کەمی کردووە بەراورد بە تەموزی (2020).
بەڵام داهاتی سافی نەوتی هەرێم (پارەی ڕادەستکراو بە حکومەت)، لە تەموزی (2022)دا بە ڕێژەی (181%) و بڕی (780 ملیۆن و 39 هەزار و 801) دۆلاری زیاتر بووە لەوەی لە تەموزی (2020) کە بۆ حکومەتی هەرێم گەڕاوەتەوە.
بە دیناری عێراقی قەبارەی داهاتی گەڕاوە زۆر گەورەترە، چونکە گۆڕان لە بەهای دیناری عێراقی ڕویداوە و لە تەموزی (2022)دا بە ڕێژەی (245%) و بڕی (698 ملیار و 691 ملیۆن و 304 هەزار و  81) دیناری زیاتر بووە لەوەی لە تەموزی (2020)دا ڕادەستی حکومەتی هەرێم کراوە.

 

یەکەم؛ بڕی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ تەموزی (2020 – 2021 - 2022)دا
بەپێی ڕاپۆتی کۆمپانیای "دیلۆیت" کە لە (10/1/2021) بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی (2020)دا بڕی (13 ملیۆن و 238 هەزار و 661) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بە وڵاتانی بیانی فرۆشتووە.
بەڵام هەر بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکەی کۆمپانیای "دیلۆیت" کە لە (17/3/2022) بڵاوی کردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی (2021)دا بڕی (13 ملیۆن و 58 هەزار و 810) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بە وڵاتانی بیانی فرۆشتووە.
بەم پێیەش، فرۆشی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021) بڕی (179 هەزار 851) بەرمیل نەوتی بە ڕێژەی (1.4%) کەمتر فرۆشتووە بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020).
بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە تەموزی ساڵی (2022)دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (12 ملیۆن و 340 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە. بەم پێیەش بەراورد بە تەموزی ساڵێک پێشتر بڕی (718 هەزار و 810) بەرمیل نەوتی بە ڕێژەی (5.5%) کەمتر فرۆشتووە. بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020) ئاستی فرۆش زیاتر دابەزیوە، بەجۆرێک بڕی (898 هەزار و 661) بەرمیل نەوتی بە ڕێژەی (6.8%) کەمتر ساغ کردووەتەوە. (بڕوانە چارتی ژمارە (1)).

چارتی ژمارە (1)


دووەم؛ تێکڕای نرخی نەوتی هەرێم لە سێ تەموزی (2020 – 2021 - 2022)دا
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای "دیلۆیت" حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەموزی (2020)دا بڕی (13 ملیۆن و 238 هەزار و 661) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بە وڵاتانی بیانی فرۆشتووە، هەر بەرمیلێک نەوتی لە مانگی ناوبراودا بە تێکڕای (32.62) دۆلار فرۆشتووە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (43.24) دۆلار بووە.
بەڵام لە مانگی تەموزی (2021)دا هەرێمی کوردستان بڕی (13 ملیۆن و 58 هەزار و 810) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بە وڵاتانی بیانی فرۆشتووە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (75.17) دۆلار بووە، بەڵام هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە تێکڕای (63.23) دۆلار فرۆشراوە. بەم پێیەش، بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021)دا بڕی (30.61)  دۆلار بە ڕێژەی (94%) زیاتری کردووە بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020).
بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە تەموزی ساڵی (2022)دا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (12 ملیۆن و 340 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە فرۆشتووە. تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (111.93) دۆلار بووە، بەڵام (بەپێوەرگرتنی تێکڕای نرخەکانی ڕابردوو) هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە تێکڕای (98.21) دۆلار فرۆشراوە. بەم پێیەش، بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2022)دا بڕی (35)  دۆلار بە ڕێژەی (55%) زیاتری کردووە بەراورد بە تەموزی ساڵی (2021). لە کاتێکدا ئەگەر تەموزی (2022) بەراورد بکەین بە تەموزی (2020)، ئەوا بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێم بڕی (65.59) دۆلار و بە ڕێژەی (201%) زیادی کردووە. (بڕوانە چارتی ژمارە (2)).
چارتی ژمارە (2)

سێیەم؛ داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە سێ تەموزی (2020 – 2021 - 2022)دا
1.    کۆی داهاتی نەوتی هەرێم بە (دۆلار)
بەپێی ڕاپۆتی کۆمپانیای "دیلۆیت"، کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2020)دا بڕی (431 ملیۆن و 871 هەزار 599) دۆلار بووە. 
بەڵام کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021)دا گەیشتووە بە (825 ملیۆن و 747 هەزار 733) دۆلار، بەم پێیەش، داهاتی گشتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021) بڕی (393 ملیۆن و 876 هەزار 134) دۆلار و بە ڕێژەی (91%) زیادی کردووە بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020).
بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە تەموزی ساڵی (2022)دا کۆی داهاتی نەوتی هەرێم گەیشتووە بە (1 ملیار و 211 ملیۆن و 911 هەزار 400) دۆلار. واتە بەراورد بە تەموزی ساڵێک پێشتر بڕی (386 ملیۆن و 163 هەزار 667) دۆلار بە ڕێژەی (47%) داهات زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدا بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020) داهاتەکە زۆر زیاتر بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک بریتیە لە زیادبوونی داهاتی نەوت بە ڕێژەی (181%) و بڕی (780 ملیۆن و 39 هەزار 801) دۆلار. (بڕوانە چارتی ژمارە (3))

چارتی ژمارە (3)

2.    کۆی خەرجی و داهاتی سافی نەوتی هەرێم بە (دۆلار)

بەپێی ڕاپۆتەکانی کۆمپانیای "دیلۆیت"، بەنزیکەی تێکڕای (56%)ی داهاتی گشتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم، بۆ تێچووەکانی پرۆسەی نەوتی هەرێم خەرج دەکرێت، (44%)ی داهاتیش دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی و حکومەت هەرێم، بەم پێیەش.
 کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2020)دا بریتی بووە لە (431 ملیۆن و 871 هەزار 599) دۆلار، بڕی (241 ملیۆن و 848 هەزار 96) دۆلاری بەڕێژەی (56%) چووە بۆ تێچوو وخەرجی پرۆسەکە و بڕی (190 ملیۆن و 23 هەزار 504) دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم.  
بەڵام کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021)دا گەیشتووە بە (825 ملیۆن و 747 هەزار 733) دۆلار، بڕی (462 ملیۆن و 418 هەزار 730) دۆلاری بەڕێژەی (56%) چووە بۆ تێچوو وخەرجی پرۆسەکە و بڕی (363 ملیۆن و 329 هەزار 2) دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم.  
بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە تەموزی ساڵی (2022)دا کۆی داهاتی نەوتی هەرێم گەیشتووە بە (1 ملیار و 211 ملیۆن و 911 هەزار 400) دۆلار. بڕی (678 ملیۆن و 670 هەزار 384) دۆلاری بەڕێژەی (56%) چووە بۆ تێچوو وخەرجی پرۆسەکە و بڕی (533 ملیۆن و 241 هەزار 16) دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم. (بڕوانە چارتی ژمارە (4)) 
چارتی ژمارە (4)

3.    داهات سافی نەوتی هەرێم بە (دینار)
لە خاڵی (1 و 2)دا ئاماژەمان بە کۆ و داهاتی سافی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم و ڕێژەی بەرزبوونەوەی (بە دۆلاری ئەمریکی) لە مانگەکانی تەموزی ساڵانی (2020 – 2021 - 2022)دا، لێرەدا تیشک دەخەینەسەر داهاتی سافی نەوتی هەرێم بە (دیناری عێراقی)، چونکە بەهای دیناری عێراقی بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی (2020)دا بەراورد بە ساڵانی (2021 و 2022) دابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە، هەر بۆیە داهاتیش بە دینار بە ڕێژەیەکی گەورە زیادی کردووە لە ساڵانی (2021 و 2022) بەراورد بە (2020)، بکەواتە داهات سافی نەوتی هەرێم بۆ هەرسێ (تەموز)ەکە بەم شێوەیە دەبێت؛
بەپێی ڕاپۆتی کۆمپانیای "دیلۆیت"، داهاتی سافی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2020)دا بڕی (190 ملیۆن و 23 هەزار 504) دۆلار بووە، لە ساڵی ناوبراودا هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەهاکە بریتی بوو لە (1 هەزار 180) دینار، بۆیە داهاتی سافی بە دینار بریتی دەبێت لە (285 ملیار و 380 ملیۆن و 752 هەزارو 713) دینار.
بەڵام داهاتی سافی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021)دا گەیشتووە بە (363 ملیۆن و 329 هەزار 2) دۆلار، لە مانگی ناوبراودا هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەهاکە بریتی بوو لە (1 هەزار 450) دینار، بۆیە داهاتی سافی بە دینار بریتی دەبێت لە (670 ملیار و 507 ملیۆن و 158 هەزارو 977) دینار. بەم پێیەش داهاتی سافی نەوتی هەرێم لە مانگی تەموزی (2021) بڕی (385 ملیار و 126 ملیۆن و 406 هەزارو 262) دیناری بە ڕێژەی (135%) زیادی کردووە بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020).
بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە تەموزی ساڵی (2022)دا داهاتی سافی نەوتی هەرێم گەیشتووە بە (533 ملیۆن و 241 هەزار 16) دۆلار. لە مانگی ناوبراودا هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەهاکەی بریتی بوو لە (1 هەزار 450) دینار، بۆیە داهاتی سافی بە دینار بریتی دەبێت لە (984 ملیار و 72 ملیۆن و 56 هەزارو 800) دینار. واتە بەراورد بە تەموزی ساڵێک پێشتر بڕی (313 ملیار و 564 ملیۆن و 897 هەزار 823) دینار بە ڕێژەی (47%) داهاتی سافی زیادی کردووە. ئەمە لە کاتێکدا بەراورد بە تەموزی ساڵی (2020) ئاستی داهاتی سافی زۆر زیاتر هەڵکشاوە، بەجۆرێک بریتیە لە زیادبوونی داهاتی سافی نەوت بە ڕێژەی (245%) و بڕی (698 ملیارو 691 ملیۆن و 304 هەزار 87) دیناری عێراقی. (بڕوانە چارتی ژمارە (5)).
چارتی ژمارە (5)


سەرچاوەکان
-    ڕاپۆرتی دیلۆیت؛ بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٠؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202020/Consolidated%20RCOG%20Q3%202020.pdf
-    ڕاپۆرتی دیلۆیت؛ بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢١ تاکو ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢١؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202021/KRG%20Q3%202021%20Report%20on%20OIl%20and%20Gas%20review.pdf
-    ئەنوەر کەریم، داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی تەموزی 2022، درەو میدیا؛
https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10799 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand