Draw Media

چاوش ئۆغڵۆ: گروپێكی یەكێتی و گۆڕان پشتیوانی پەكەكەیان كردووە

چاوش ئۆغڵۆ: گروپێكی یەكێتی و گۆڕان پشتیوانی پەكەكەیان كردووە

2018-06-05 13:54:10


(درەو میدیا):
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن چەند گروپێكی ناو یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانەوە پشتیوانی پەكەكە كراوە و بەوهۆیەوە توانیویانە دابەزنە ناو شاری سلێمانی، دەشڵێت، توركیا و ئەمریكا و بەغدا و هەولێر، دژی پەكەكەن.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیی، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان كە سەر بە پارتەكەی تاڵەبانی بووە، پێی ڕایگەیاندووە، گروپێك لەناو حزبەكەی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)، پشتیوانیان لە پەكەكە (پارتی كرێكارانی كوردستان) كردووە، كە وەك چاوش ئۆغڵۆ لەزاری وەزیرەكەی (یەكێتی)یەوە، وتویوتی، كە ئەوان دژی بوون و ئێستا باجی ئەو هاوكارییانە دەدەن.
ئۆغلۆ لەزاری وەزیرەكەی (یەكێتی)یەوە، ئەوەشی وتوە، پەكەكە ڕێنمایی دەداتە سەركردایەتی حزبەكەی ئێمە (یەكێتی) و ئێستا هەڕەشەیان لێدەكات، وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەوەشكردوە، لەلایەن چەند گروپێكی ناو یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانەوە پشتیوانی پەكەكە كراوە و بەوهۆیەوە توانیویانە دابەزنە ناو شاری سلێمانی.
سەبارەت بە دۆخی (مەنبەج)یش، ئۆغڵۆ ڕایگەیاندوە، هەماهەنگییەكان چوارقۆڵی دەبن و توركیا و ئەمریكا و بەغدا و هەولێر پێكەوە دژی پەكەكەن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand