Draw Media

خۆپیشاندان و ناڕەزایيەتیەكان دەستیان پێكردەوە

خۆپیشاندان و ناڕەزایيەتیەكان دەستیان پێكردەوە

2018-03-25 07:05:20


خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی ئەمجار جیاوازە لەوانەی پێشوو، سەرەرای شاروشارۆچكەكانی دەڤەری سلێمانی ، خۆپیشاندان مامۆستایانی هەولیر و دهۆكیشی گرتۆتەوە، ئەم خۆپیشاندانەیان جگە لە مامۆستایان تەواوی موچەخۆرانی دیكە دەگرێتەوە، بەتایبەتیش كەرتی تەندرووستی، ئەویش لەدوای ناردنی بڕی 317 ملیاردینار لەبغداوە بە مەبەستی پێدانی موچەی تەواوەتی پەروەردەو تەندرووستی بەڵام حكومەتی هەرێم هەر بەردەوام بوو لەسەر دابەشكردنی چارەكە موچەكە، ئەمە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم مانگانە بایی زیاتر لە 600 ملیار دینار نەوت دەفرۆشێت و 100 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و لەگەڵ 317 ملیاریش لەبەغداوە هاتووە، واتا كۆی گشتی زیاتر لە 900 ملیار دینار دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم هەر سورە لەسەر دابەشكردنی چارەكە موچەكە ، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە كە حكومەتی هەرێم دەستكاری پاشەكەوتی موچە دەكات و ئاستی رێژەی پاشەكەوت كەمدەكاتەوە.
دوێنی لیژنەی ئامادەكاریی دەستەی كارگێری ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی كۆمەڵێك مەرج و داواكاریان خستە روو: 

1- لابردنی بێمەرجی پاشەكەوتی مووچەو ئاساییكردنەوەو یەكسانكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم وەك سەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق.
2- پێدانی مووچە لە كاتی خۆیدا هەر 30 رۆژ جارێك.
3- دیاریكردنی چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە بە میكانیزمێك كە بتوانرێت بە كاربهێنرێت بۆ قەرزی خزمەتگوزارییەكان.
4- پێدانی مووچەیەكی تەواوی بێ پاشەكەوت كە تا 1/4/2018 دابەشبكرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand