بڕو ڕێژەی داهاتی نەوتی عێراق (2004 - 2020)
2022-07-31 11:54:42
درەو:
ئیبتسام عەبدول لەتیف محەمەد: توێژینەوەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
بەپێی داتاکانی بانکی مەرکەزی عێراقی، داهات و خەرجی، بڕی کوتهێنان و سەرڕێژی داهات لە ماوەی ساڵانی (2004 – 2020) بەم شێوەیە بووە؛
1. کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە (1 بلیار و 296 ترلیۆن و 284 ملیار) دینار، کە داهاتی نەوت بڕی (1 بلیار و 202 ترلیۆن و 222 ملیار) دیناری بەڕێژەی (93%) پێکهێناوە.
2. کۆی خەرجی لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (1 بلیار و 144 ترلیۆن و 731 ملیار) دینار.
3. کورتهێنان تەنها لە ساڵەکانی (2015، 2016، 2019 و 2020) تۆمار کراوە، کۆی ئەو کورتهێنانەش بریتی بووە لە (33 ترلیۆن و 625 ملیار دینار).
- بەرزترین ئاستی کورتهێنان لە ساڵی (2020) و بووە بە ڕێژەی (8.5%) بە پۆینتێک لە ڕێژەی کورتهێنانەکەی ساڵی (2016) زیاترە.
- سەرجەم سەڵەکانی دیکە سەرڕێژی داهاتی تێدا تۆمار کراوە، کۆی سەررێژەکەش بریتی بووە لە بڕی (196 ترلیۆن و 262 ملیار) دینار.
- بەرزترین ئاستی سەرڕێژەی داهات لە ساڵی (2011) تۆمار کراوە بە ڕێژەی (20%)، ئەمەش بەڕێژەیەکی کەم لە لە سەرڕێژی ساڵی (2012) زیاترە.
- ئەگەر کۆی کورتهێنانەکە لە کۆی سەرڕێژی داهات دەربهێنین لە ماوەی (2004 - 2020)، ئەوا سەرڕێژی سافی بریتی دەبێت لە نزیکەی (162 ترلیۆن و 637 ملیار) دینار.
-
داهاتی گشتی بڕو ڕێژەی داهاتی نەوتی عێراق (2004 - 2020)
1. کۆی گشتی داهات بریتی بووە لە (1 بلیار و 296 ترلیۆن و 284 ملیار) دینار، کە داهاتی نەوت بڕی (1 بلیار و 202 ترلیۆن و 222 ملیار) دینار.
2. بەرزترین تۆمارکردنی ئاستی داهاتی گشتی لە ساڵی (2012)ەو بەدایشیدا لە ساڵی (2013)ەو پاشان (2019) تۆمار کراوە، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە لە بازاڕەکانی جیهان.
3. کۆی داهاتی نەوت لە ماوەی (2004 - 2020) بریتی بووە لە بڕی (1 بلیار و 202 ترلیۆن و 222 ملیار) دینار.
4. داهاتی گشتی عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، جگە لە ساڵانی (2015، 2016، 2017 و 2020) لە سەرجەم ساڵەکانی دیکە بەڕێژەی (90%) و زیاتر داهاتی نەوت داهاتی گشتی پێکهێناوە. (بڕوانە: خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1 و 2))
بڕو ڕێژەی (داهات و خەرجی) و (سەرڕێژ و کورتهێنانی داهات)ی عێراق لە ساڵی (2004 – 2020)
1. کۆی گشتی داهاتی عێراق لەماوەی (2004 - 2020) بریتی بووە لە (1 بلیار و 296 ترلیۆن و 284 ملیار) دینار، کە بەرزترین ڕێژەی داهات لە ساڵانی (2012)ەو (2013) تۆمارە کراوە.
2. کۆی گشتی خەرجی لە ماوەی (2004 - 2020) بریتی بووە لە (1 بلیار و 144 ترلیۆن و 731 ملیار) دینار.
3. کورتهێنان تەنها لە ساڵەکانی (2015، 2016، 2019 و 2020) تۆمار کراوە، کۆی ئەو کورتهێنانەش بریتی بووە لە (33 ترلیۆن و 625 ملیار دینار).
4. بەرزترین ئاستی کورتهێنان لە ساڵی (2020) و بووە بە ڕێژەی (8.5%) بە پۆینتێک لە ڕێژەی کورتهێنانەکەی ساڵی (2016) زیاترە.
5. سەرجەم سەڵەکانی دیکە سەرڕێژی داهاتی تێدا تۆمار کراوە، کۆی سەررێژەکەش بریتی بووە لە بڕی (196 ترلیۆن و 262 ملیار) دینار.
6. بەرزترین ئاستی سەرڕێژەی داهات لە ساڵی (2011) تۆمار کراوە بە ڕێژەی (20%)، ئەمەش بەڕێژەیەکی کەم لە لە سەرڕێژی ساڵی (2012) زیاترە.
7. ئەگەر کۆی کورتهێنانەکە لە کۆی سەرڕێژی داهات دەربهێنین لە ماوەی (2004 - 2020)، ئەوا سەرڕێژی سافی بریتی دەبێت لە نزیکەی (162 ترلیۆن و 637 ملیار) دینار.
بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر (بڕوانە: خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (3 و 4))