Draw Media

كیسنجەر: بارزانی داوای (360) ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی سەربەخۆیی دەكرد

كیسنجەر: بارزانی داوای (360) ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی سەربەخۆیی دەكرد

2022-07-28 19:51:38


درەو: شۆڕشنامە
هینری كیسنجەر كە لە (1973 - 1977) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە، لە بیرەوەرییەكانیدا دەڵێت: 
بارزانی بۆ شەڕ سازو ئامادە بوو. ئەو وەهای لێكدەدایەوە، كە پچڕانی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدادا دەرفەتێكە بۆ شلكردنەوەی كۆتوپێوەندەكانی هاوپەیمانەكانی بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بە شێوەیەك بچەسپێنێ كە هەر بە ئۆتۆنۆمی وێنا بكرێ، بەڵام لە جەوهەردا جیاوازییەكی وای لەگەڵ دەوڵەتێكی سەربەخۆدا نەبێ. بارزانی لە (16/ئایار/1974)دا، دوو ئەگەری بۆ پێشنیازە ستراتیژیەكەی خۆی خستە بەردەممان: (180) ملیۆن دۆلار بۆ ئۆتۆنۆمییەكی تەواوپڕ، (360) ملیۆن دۆلاریش بۆ دامەزراندنی ئەوەی ئەو ناوی لێنابوو پاشخانێكی "گونجاو" بۆ سەربەخۆیی.
لەبارەی وەڵامی ئیدارەی ئەوكاتی ئەمەریكاش بۆ داخوازییەكانی بارزانی، كیسنجەر دەڵێت:
بیركردنەوەیەكی تاكڕەهەندیانە دنەی بارزانی دەدا، بەبێ ئەوەی هیچ كەمە خەباتێكی سەربەخۆخوازانەش گیرابێتەبەر. لەبەراییداو هەمیشە ڕەفتاری دژی هێزی دەسەڵاتدار گرتۆتەبەر، ململانێكەش بەهۆی باوەڕێكی زێدەڕۆییانەو جۆرێك لە فەرامۆشكردنی لێكدانەوە ئاساییەكەی هاوسەنگی هێزەكان هاندراوە. هەرچەندە زۆر جاران خواستی بەرز توانیویەتی جێگەی دەرامەتە ماددیەكان بگرێتەوە، بەڵام شتێكی سنوردار هەیە، كە هیچ دڵسۆزیەكیش جێگەی ناگرێتەوە. بۆچوونی بارزانی بۆ ئۆتۆنۆمی كورد هەرگیز لەلایەن شا (یان توركیا بۆ ئەو مەبەستە) پشتگیری لێنەدەكرا. وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش لە دۆخێكی وەهادا نەبوو خۆی ببێتە پاڵپشتی ئەو داخوازییە. تەنانەت بڕی هەرە كەمی داخوازینامەی بارزانیش لەسەرجەم ئەو بودجەیەی ئۆپەراسیۆنی ژێربەژێر تێیدەپەڕاندبوو، كە وڵاتە یەكگرتووەكان لەئەستۆی خۆی گرتبوو. 
كۆنگرێس لە (1974)دا سیستماتیكیانە لە ئەوپەڕی تۆپكەی گۆبەندەكەی واتەرگێتدا دادەدادی بوو لە دەست ئامادەكارییەكانی هیندۆچینیدا، بۆیە بەدڵنییایەوە داخوازی فەندكردنی جەنگێكی پارتیزانیانەی بەربڵاو لە چیاكانی عێراقی نزیك یەكێتیی سۆڤیەت، ڕەتدەكردەوە. سەركێشیش بوو شا بۆ ئەم شتە هانبدرێ، كە وڵاتەكەی سنوورێكی دوورودرێژی لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەتدا هەبوو، كە بۆ كارێكی وا دەستوەردان لە كاروباری سەرخاكی هاوپەیمانێكی نزیكی سۆڤیەت هانبدرێ.

سەرچاوە: بریان ڕۆبەرت گیبسن: ئەرێ‌ كورد بوونە بەردەباز؟! وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر، چاپی یەكەم، (2019)، لە بڵاوكراوەكانی تۆڕی هەواڵی ژیان، لاپەڕەكانی (540‌و 541).

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand