بەرهەمهێنانی نەوت (7%) کەمی کردووە و داهات (39.5%) زیادی کردووە
2022-07-24 19:04:18
شیكاری: درەو
بەپێی داتاکانی دیلۆیت لە هەردوو چارەکی یەکەمی (2021 و 2022)دا، گۆڕانکاری گەورە بەسەر داهات و نرخ و خەرجی نەوتدا هاتووە بە جۆرێک؛
# هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021)، بڕی (2 ملیۆن و 521 هەزار و 354) بەرمیل نەوت بەڕێژەی (7%) و بە تێکڕای ڕۆژانەی (27 هەزار و 511) بەرمیل کەمی کردووە.
# کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە چارەکی یەکەمی (2022) بڕی (1 ملیار و 195 ملیۆن و 578 هەزار و 877) دۆلار و بەڕێژەی (39.5%) زیادی کردووە، بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021).
# لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بە ڕێژەی (1.9%) زیادی کردووە، چونکە داهاتی گەڕاوەی پرۆسەی نەوت لە ڕێژەی (45.8%)ی دابەزیوە بۆ (43.9%)ی داهاتی نەوت.
# کرێی بۆری لە نێو خاکی هەرێمدا بەێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، گواستنەوەی هەر بەرمیلێکی نەوت لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە (2021) بڕی (2.26) دۆلار کەمی کردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە کرێی بۆری لە نێو خاکی تورکیادا بەێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کرێی گواستنەوەی هەر بەرمیلێکی نەوت لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە (2021) بڕی (2.24) دۆلار زیادی کردووە.
# لە چارەکی یەکەمی (2021)دا، بەرمیلێک نەوتی بە (11.86) دۆلار لە خوار نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشراوە. بەڵام لە چارەکی یەکەمی (2022)دا نەوتی هەریم بە (13.72) دۆلار لە خوار نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشراوە. واتە هەر بەرمیلێک نەوت بە (1.86) دۆلار هەرزانتر فرۆشتراو بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021).
# لە چارەکی یەکەمی (2022) حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتەی زیاد کردووە کە بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستانی داوەو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی و بڕەکەی بریتی بووە لە (2 ملیۆن و 226 هەزار و 83) بەرمیل، کە دەکاتە (24 هەزار و 734) بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021)، (442 هەزار و 923) بەرمیل نەوتی زیاد کردووە کە زیادکردنەکە بۆ هەر ڕۆژێک دەکاتە (4 هەزار و 921) بەرمیل نەوت.
# ئەو بڕە نەوتەشی کە بە پاڵاوگەکان فرۆشراوە لە چارەکی یەکەمی (2022)دا بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021)، سەرجەم داتاکان بەرزبوونەتەوە، بەجۆرێک (284 هەزار و 799) بەرمیل زیادی کردووە بە ڕۆژانەی (3 هەزار و 164) بەرمیک و نرخی هەر بەرمیلێک (24.76) دۆلار چووتەسەری و بەکۆی گشتیش داهاتەکەی بڕی (27 ملیۆن و 64 هەزار و 487) دۆلار زیادی کردووە.
ئامارەکانی دیلۆیت و داهات و خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم (لە ڕێگەی بۆرییەوە) لە چارەکی یەکەمی (2021 و 2022)
بەپێی ئەو ئامارو وردبینیانەی کۆمپانیای دیلۆت بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان لە (1ی کانونی دووەم بۆ 31ی ئازاری 2021) بڵاوی کردووتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەوای ئەو سێ مانگەدا بڕی (38 ملیۆن و 135 هەزار و 373) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، لەو بڕەش دوای بەکۆگاکردن و پاکردنەوەی لە پێکهاتەی ئاو تەنها (37 ملیۆن و 444 هەزار و 522) بەرمیلی ڕادەستی کڕیاران کراوە، بە تێکڕا بەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (48.961) دۆلار فرۆشراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (1 ملیار و 833 ملیۆن و 324 هەزار و 620) دۆلاری ئەمریکی.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی وردبینییەکەی کۆمپانیای دیلۆت بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان لە (1ی کانونی دووەم بۆ 31ی ئازاری 2022) بڵاوی کردووتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەوای ئەو سێ مانگەدا بڕی (36 ملیۆن و 453 هەزار و 590) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، لەو بڕەش دوای بەکۆگاکردن و پاکردنەوەی لە پێکهاتەی ئاو تەنها (34 ملیۆن و 923 هەزار و 168) بەرمیلی ڕادەستی کڕیاران کراوە، بە تێکڕا بەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (86.73) دۆلار فرۆشراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (3 ملیار و 28 ملیۆن و 903 هەزار و 497) دۆلاری ئەمریکی.
ئەو جیاوازییەی لە ڕووی هەناردەو داهات و نرخی فرۆشتنی نەوت لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵەکانی (2021 و 2022) کەوتووەتەوە بەمجۆرەن؛
- هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021)، بڕی (2 ملیۆن و 521 هەزار و 354) بەرمیل نەوت بەڕێژەی (7%) و بە تێکڕای ڕۆژانەی (27 هەزار و 511) بەرمیل کەمی کردووە.
- لە چارەکی یەکەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوت بە (37.769) دۆلار زیاتر فرۆشراوە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021).
- کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە چارەکی یەکەمی (2022) بڕی (1 ملیار و 195 ملیۆن و 578 هەزار و 877) دۆلار و بەڕێژەی (39.5%) زیادی کردووە، بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021).
بۆ وردەکاری زیاتری هەردوو سێ مانگی ساڵانی (2021 و 2022) بڕوانە خشتەی ژمارە (1).
خشتەی ژمارە (1)
بەردەوام پرۆسەی نەوتی هەرێم خەرجی و تێچووەکانی گەورە تر بوونە لەو داهاتەی بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت کۆی نەوتی خاوی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2021)دا بە هەردوو شێوەی (بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ) کە بڕی (40 ملیۆن و 42 هەزار و 771) بەرمیل بووە، بەهاکەی بریتی بووە لە (1 ملیارو 840 ملیۆن و 713 هەزار و 527) دۆلاری ئەمریکی، لەو بڕەش (997 ملیۆن و 962 هەزار و 859) دۆلاری بە ڕێژەی (54.2%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە.
بڕی (842 ملیۆن و 750 هەزار و 668) دۆلاری بە ڕێژەی (45.8%)ی داهاتی (نەوتی فرۆشراو لە ڕێگەی بۆری و فرۆشەکانی ناوخۆوە) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
بەڵام کۆی نەوتی خاوی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)دا بە هەردوو شێوەی (بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ) بڕی (39 ملیۆن و 88 هەزار و 710) بەرمیل بووە، بەهاکەی بریتی بووە لە (3 ملیارو 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891) دۆلاری ئەمریکی، لەو بڕەش (1 ملیار و 719 ملیۆن و 515 هەزار و 659) دۆلاری بە ڕێژەی (56.1%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە.
تەنها بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلاری بە ڕێژەی (43.9%)ی داهاتی (نەوتی فرۆشراو لە ڕێگەی بۆری و فرۆشەکانی ناوخۆوە) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
کەواتە ئەو جیاوازییەی لە داهات و خەرجی دروست بووە لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵەکانی (2021 و 2022) بەمجۆرەن؛
- لە چارەکی یەکەمی (2022) بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بڕی (1 ملیار و 222 ملیۆن و 643 هەزار و 364) دۆلار داهاتی گشتی نەوت زیادی کردووە بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021).
- هەروەک چۆن داهاتی گشتی نەوتی هەرێم زیادی کردووە بە هەمان شێوە داهاتی گەڕاوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (501 ملیۆن و 90 هەزار و 564) دۆلار زیادی کردووە، بەڵام بەراورد بەو ڕێژەیەی کە لە چارەکی یەکەمی (2021) گەڕاوەتەوە بە ڕێژەی (1.9%) کەمی کردووە. چونکە لە سێ مانگی یەکەمی (2021) داهاتی گەڕاوە بە ڕێژەی (45.8%) بووە، بەڵام لە سێ مانگی یەکەمی (2022) داهاتی گەڕاوە بە ڕێژەی (43.9%) بووە.
- بەمانایەکی دیکە لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بە ڕێژەی (1.9%) زیادی کردووە.
بۆ وردەکاری زیاتر (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
کرێی بۆری نەوتی هەرێم لە هەردوو چارەکی یەکەمی (2021 و 2022)
کرێی بۆری نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2021)، لە کۆی داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمەوە کەلە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردەکراوە (11.8%)ی بە بڕی (215 ملیۆن و 480 هەزار و 919) دۆلار دراوە بە خاوەن پشکەکانی بۆری نەوتی کوردستان واتە هەر بەرمیلێک (5.75) دۆلار کرێی گواستنەوەکەی بووە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا.
بڕی (52 ملیۆن و 745 هەزار و954) دۆلار بۆ تاریفی کۆمپانیای وزەی تورکی (کرێی بۆری ناو تورکیا) کە دەکاتە ڕێژەی (2.9%)ی داهات ڕۆشتووە بۆ کرێی بۆری واتە هەر بەرمیلێک (1.41) دۆلار کرێی گواستنەوەکەی بووە لە نێو خاکی لە خاکی تورکیادا.
کرێی بۆری نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2022)، لە کۆی داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمەوە کەلە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردەکراوە (4%)ی بە بڕی (122 ملیۆن و 165 هەزار و 292) دۆلار دراوە بە خاوەن پشکەکانی بۆری نەوتی کوردستان واتە هەر بەرمیلێک (3.5) دۆلار کرێی گواستنەوەکەی بووە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا.
بڕی (127 ملیۆن و 455 هەزار 135) دۆلار بۆ تاریفی کۆمپانیای وزەی تورکی (کرێی بۆری ناو تورکیا) کە دەکاتە ڕێژەی (4.2%)ی داهات ڕۆشتووە بۆ کرێی بۆری واتە هەر بەرمیلێک (3.65) دۆلار کرێی گواستنەوەکەی بووە لە نێو خاکی لە خاکی تورکیادا.
کەواتە ئەو جیاوازییەی لە کرێی بۆرییەوە دروست بووە لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵەکانی (2021 و 2022) بەمجۆرەن؛
- کرێی بۆری لە نێو خاکی هەرێمدا بەێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بە جۆرێک (93 ملیۆن و 315 هەزار و 627) دۆلار کرێی گواستنەوە لە نێو خاکی هەرێمدا کەمی کردووە و گواستنەوەی هەر بەرمیلێکی نەوت لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە (2021) بڕی (2.26) دۆلار کەمی کردووە.
- بەپێچەوانەی خاڵی پێشترەوە، کرێی بۆری لە نێو خاکی تورکیادا بەێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بە جۆرێک (74 ملیۆن و 709 هەزار و 181) دۆلار کرێی گواستنەوە لە نێو خاکی تورکیادا زیادی کردووە و گواستنەوەی هەر بەرمیلێکی نەوت لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە (2021) بڕی (2.24) دۆلار زیادی کردووە.
- بەشێوەیەکی گشتی لە هەردووە ماوەکەدا کۆی کرێی گواستنەوە جیاوازییەکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە، چونکە هەر بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا بەندەری جەیهانی تورکی (7.15) دۆلاری تێچووە، بەڵام بەراورد بە ڕێژەی بەهای نەوت بێگومان لە ساڵی (2022)دا نزمترە بەراورد بە ساڵی (2021)، چونکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. بۆ وردەکاری زیاتر (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
هەزانتر فرۆشتنی نەوتی هەرێم
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دیلۆیت حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2021)دا، بەرمیلێک نەوتی بە (11.86) دۆلار لە خوار نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشتووە.
بەڵام لە چارەکی یەکەمی (2022)دا، حکومەتی هەرێم بەرمیلێک نەوتی بە (13.72) دۆلار لە خوار نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان فرۆشتووە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە لە چارەکی یەکەمی (2022) هەر بەرمیلێک نەوتی بە (1.86) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2021). خشتەی ژمارە (4)) ئەو ڕاستییە ڕووندەکاتەوە.
خشتەی ژمارە (4)
نەوتی هەرێم و فرۆشتن بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ
بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕێک نەوتی خاو دەدات بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەردا حکومەت بڕێک پارە دەدات بە پاڵاوگەکان بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی ناوخۆ، بۆئەم مەبەستە؛
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت لە چارەکی یەکەمی (2021) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک نەوتی خاوی داوە بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان کە بڕەکە بریتی بووە لە (1 ملیۆن و 783 هەزار و 160) بەرمیل نەوت، واتە (19 هەزار و 813) بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە.
بەڵام لە چارەکی یەکەمی (2022) حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە نەوتەی زیاد کردووە کە بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستانی داوەو بڕەکەی بریتی بووە لە (2 ملیۆن و 226 هەزار و 83) بەرمیل، کە دەکاتە (24 هەزار و 734) بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژانە.
بەم پێیەش لە چارەکی یەکەمی (2022)دا (442 هەزار و 923) بەرمیل نەوتی زیاد کردووە کە زیادکردنەکە بۆ هەر ڕۆژێک دەکاتە (4 هەزار و 921) بەرمیل نەوت. بڕوانە خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)
جگە لەوەی پاڵاوگەکان ڕۆژانە بڕێک نەوتی خاو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەپاڵێون (وەک لە پێشتر ئاماژەی پێکراوە)، ڕۆژانە بڕێکیش نەوتیان پێ دەفرۆشێت؛
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی (2021) بڕی(124 هەزار و 238) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای نرخی (59.47) دۆلار بە پاڵاوگەکان فرۆشتووە، کە بۆ هەر ڕۆژێک (1 هەزار و 380) بەرمیل بووە. کۆی داهاتەکەی دەکاتە (7 ملیۆن و 388 هەزار و 907) دۆلار بووە.
بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی(409 هەزار و 37) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای نرخی (84.23) دۆلار بە پاڵاوگەکان فرۆشتووە، کە بۆ هەر ڕۆژێک (4 هەزار و 544) بەرمیل بووە. کۆی داهاتەکەی دەکاتە (34 ملیۆن و 453 هەزار و 394) دۆلار.
کەواتە لە چارەکی یەکەمی (2022)دا بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021)، سەرجەم داتاکان بەرزبوونەتەوە، بەجۆرێک (284 هەزار و 799) بەرمیل زیادی کردووە بە ڕۆژانەی (3 هەزار و 164) بەرمیک و نرخی هەر بەرمیلێک (24.76) دۆلار چووتەسەری و بەکۆی گشتیش داهاتەکەی بڕی (27 ملیۆن و 64 هەزار و 487) دۆلار زیادی کردووە. بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە (خشتەی ژمارە (6))
خشتەی ژمارە (6)
سەرچاوەکان؛
- ڕاپۆرتی دیلۆیت؛ بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢١؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202021/KRG%20Q1%202021%20Report%20on%20OIl%20and%20Gas%20review.pdf
- ڕاپۆرتی دیلۆیت؛ بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢؛
https://govkrd.b-cdn.net/Government%20Open%20Data/Deloitte%20Reports/Deloitte%20Reports%202022/RCOG%20Q1%202022%20Report%20on%20Oil%20and%20Gas%20review.pdf