سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

" جێبەجێكردنی نەخشە رێگاكەی توركیا و ئەمریكا لە مەنبەج دەستپێدەكات"

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند بە گوێرەی نەخشەرێگاكەی كە ئەنكەرە و واشنتۆن رێككەوتنیان لەسەركردووە چەكدارەكانی یەكینەكانی پاراستی گەل " یەپەگە" لە كاتی بەجێهێشتنی مەنبەجدا ئەمریکا چەكەکانیان لێ وەردەگرێتەوە.
چاوش ئۆغڵۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری ئەنتالیای باشووری توركیا وتی:" جێبەجێكردنی ئەو نەخشەرێگایەی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن پەسەندمانكرد، لە ماوەی 10 رۆژدا دەستپێدەكات و لە ماوەی شەش مانگدا جێبەجێ دەكرێت و پێویستیشە ئەو نمونەیە لە داهاتوودا لە رەققە و كۆبانێ‌ و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی یەپەگە جێبەجێ بكرێت."
وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاند ئەمریكا بەڵێنی نەداوە یەكینەكانی پاراستی گەل وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت و ئاشكراشیكرد، هاوكاری و هەماهەنگی توركیا و ئەمریكا لە مەنبەج جێگەی كاری هاوبەشی توركیا و روسیا لە سوریا ناگرێتەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

null
پێش 17 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە