Draw Media

 بڕیارەکەی دادگای فیداڕاڵی عێراق بەرەو دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەڕوات

 بڕیارەکەی دادگای فیداڕاڵی عێراق بەرەو دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەڕوات

2022-07-21 09:49:00


ئامادەکردنی ؛ ئەنوەر کەریم 
 لەڕۆژی 15-2- 2022دادگای فیدڕاڵی عێراق کە بریاری نا دەستوری یاسای نەوت و غازی هەرێمی  دەرکردو داوای هەڵوەشانەوەی یاساکەی کرد . لەو کاتەوە حکومەتی عێراق کۆمەڵێ هەنگاوی ناوە بۆ  جێبەجێکردنی یاساکەی دادگای فیدڕاڵی  دژی نەوت لە هەرێمی کوردستان . یاسای نەوت و گازی هەرێم ژمارە 22 کە لەساڵی 2007 لە پەڕلەمانی کوردستان  دەرچووە،  ڕێگای خۆشکرد  بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی  هەرێم   کە دەستکراوەبێت بۆ  بە بەستنی کۆنتراکت بە شێوەی ( PSC)لە گەڵ کۆمپانیا نەوتیەکانی جیهاندا .   یاساکەی داداگای فیدڕاڵی عێراق   وەزارەتی نەوتی عێراقی   بەرپرسکرد  بۆ  پیا چونەوە و  بژارکردنی  کۆنتراکەتاکان  هەر لە گەڕان و  دەرهینان و هەناردەو  فرۆشتنی  نەوتی هەرێم . 
  حکومەتی هەرێم  کاردانەوەی بەرامبەر یاساکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق  ئەوەیە کە ئەمان واز لە  مافەکانی خۆیان ناهێنن  . وە لە  30-5 – 2022   ئەنجومەنی دادوەری کوردستان    دژی بڕیارەکەی دادگاوەستایەوە وە هەروەها   گومانی خستە سەر  کارامەیی و  ڕەوایەتی دادگای  فیدڕاڵی عێراق. 
 هەرچەندە   تا ئیستا    یاساکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق  داوای وەستانی(Terminate) نەوتی  هەرێـمی کوردستانی نەکردوە،لە گەڵ کۆمپانیا وە بەر‌هینەرە بیانیەکاندا ، تەنها دەیەوێت  ئەو کۆنتراکتانە  کانسڵ بکرێنەوە  لە گەڵ وەزارەتی نەوتی  عێراقدا ، واتە  پێدا چونەوە  و بژارکردنی  کۆنتراکتەکە (  review and revise) کۆنتراکتێکی تازەدابڕژرێنەوە  (Modifying the contract ( ئەوەی کە  عێراق دەیەوێت  بیکات لە گەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا ، وا دەکات  کە  وەزارەتی نەوتی  عیڕاق بەرەو دادگای ناو بژیوانی لەندەن ببەن   . کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم داوای قەرەبووی ملیاران دۆلار لە وەزارەتی نەوتی عێراق بکەن  ئەگەر بێتو کێشەکە بەزوی چارەسەر نەکرێت.  وە بەرهێنەرە بیانیەکان  چاوەڕێی   ئەوە دەکەن  کە کێشەکانیان  بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان چارەسەربکرێت  وە بەتایبەتی یاسای ناوبژیوانی کە پەیوەندی بە کۆنتاراکتی ( PSC) وە هەیە  کە ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی   لەسەر وە بەرهینانی هەیە ، 
  
1-      حکومەتەکان و  و  (Production Sharing Contract ). 
عێراق بەرپرسیار ئەبێت لە شکاندنی  ڕیکەوتنی (PSC) چونکە هەر لایەنێک  بیەوێت  ئەو کۆنتراکتە بشكێنێت   دەبێت لە لەندەن  بچێتە دادگاوە .   وە هەروەها  دەتوانرێت  بەرپرسیاربکرێت  بە شکاندنی یاساکانی هەرێم   چونکە کاتێک  کە ئەبێتە هۆی دروستکردنی کێشەی ئابوری  بۆخەڵکی کوردستان،    حکومەتی هەرێم   ڕێكەوتنی لە گەڵ کۆمپانیا بیانیەکانی نەوتدا کردوە بەپێی بڕگەی 42 لە ڕێکەوتنەکاندا .
42-1- 1هەر لایەنێک  ببێتە هۆی دروسبوونی ناکۆکی  لە ڕێگای گۆڕینی  دەستورو  یاساوە  وە یان مشتومرێک لەسەر چۆنیەتی کارکردن  ببیتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمپانیاکان  و کۆنتراکتەکە   . 
42-1-2 ئەبێت ئەو کێشە یە لەدادگای  ناوبژیوانی لە لەندەن( LCIA)یەکلابکرێتەوە  وە  بە ( 3) دانیشتن بگەنە ئەنجام . کۆنتراکتی ( PSC) زۆر بە باشی  شیکراوەتەو پێناسەی بۆ کراوە بۆیە هەر ناکۆکیەک  بەرامبەر بەو  کۆنتراکتە  دادگا بەئاسانی  یەکلای دەکاتەوە .  وە بابەتی گرنگتر ئەوەیە  کە (The OIC Investment Agreement )بەردەوام پشتیوانی  لەو ووڵاتانە دەکات کە   سامانە سروشتیەکەی تیا دەردەهێنرێت  بۆ پاراستنی خەڵکەکەی و دژی هەر  شەرەنخوازیەک و دەستبەسەراگرتنێک. 
 
 ئەنجام . 
 هەر  چەندە عێراق  داوای  لە کۆمپانیا  وەبەرهینەرەکانی بیانی  نەوت  لە هەرێمی کوردستان  نەکردوە کە کارەکانیان (ڕابگرن ) .  بە ڵام لە کاتی داواکردنی  وەستانی کارکردن  ئەو کاتە کۆمپانیا بیانیەکان دەچنە   شاری لەندەن  لەدادگای (LCIA)  داوای ملیاران دۆلارقەرەبوو لە وازارەتی نەوتی عێراق ئەکەن  . ئەو کاتەش بڕیاری سیاسی ئەوێت  بۆ جێبەجێکردنی ئەو  قەرەبووکردنەوە  ئایا قەرەبووی کۆمپانیاکان دەکەن و   بۆ ئەوەی پڕۆسەی نەوت و گازی کوردستان کۆتایی پێبهینن .  یان دەست لەدواکەیان هەڵدەگرن . 

 
 


https://www.gibsondunn.com/recent-iraqi-supreme-court-decision-likely-to-trigger-investment-arbitration-claims/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand