Draw Media

راپۆرتی دیلۆیت لەبارەی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم 2022

راپۆرتی دیلۆیت لەبارەی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم  2022

2022-07-18 12:59:45


درەو:

🔻 حكومەتی هەرێم (34) ملیۆن بەرمیلی لە رێگەی بۆریەوە فرۆشتووە.

🔻 نرخی بەرمیلێك نەوتی بە (86.7) فرۆشتووە.

🔻 كۆی داهاتی سێ مانگی یەكەمی 2022ی نەوتی هەرێم ( ملیارێك و 343 ملیۆن) دۆلار بووە.

درەو:

 

 

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی وردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می 2022 بڵاوكرده‌وه‌:

🔹 هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا نزیكه‌ی 36.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كان كردووه‌.

🔹 نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری 36 ملیۆن و 453 هه‌زار و 590 به‌رمیل بووه‌، فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان 284 هه‌زار و 436 به‌رمیل بووه‌ و كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردنیش 39 ملیۆن و 88 هه‌زار و 710به‌رمیل بووه‌.

🔹شیكاری بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری كردووه‌، 34 ملیۆن و 923 هه‌زار و 168 به‌رمیل نه‌وتی خاو ‌بۆ كڕیاران گواستراوه، تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتووش بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوو، 86.730 دۆلار بووه‌.

🔹له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) 125 ملیۆن دۆلار بووه‌ و سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا یه‌ك ملیار و 343 ملیۆنو 481 هه‌زار و 232 دۆلار بووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا.

 

هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت

🔹نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی: 36,453,590 به‌رمیل بووه‌

🔹نه‌وتی خاوی راستكراو بۆ پاڵاوتنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: 2,226,083 به‌رمیل بووه‌

🔹فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان: 284،436 به‌رمیل بووه‌

🔹فرۆشتنی ناوخۆ: 124،436 به‌رمیل بووه‌

🔹كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردن 39،088،710 به‌رمیل بووه‌

 

شیكاری فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی

🔹سافی نه‌وتی خاوی گواستراوه‌ بۆ كڕیاران: 34،923،168 به‌رمیل

🔹كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو: 3،0228،903،497 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

🔹تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتوو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو: 86.730 دۆلار

🔹کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ: 3,063,356,891 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹گۆڕانکاری لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان: 175,114,220 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹سوود و رسووماتی دیكە و سپاردنەکان: 58,300,940 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 1,022,935,075 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی توركی: 127,455,135 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC) بەگوێرەی رێككەوتنی ئیمتیازی هێڵی بۆرییەكان: 122,165,292 دۆلاری ئەمه‌ریكی

 

🔹قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) : 125,000,000 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹پارەدان بۆ لایەنی سێیەم کە لەلایەن یان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوه: 88,544,997 دۆلاری ئەمه‌ریكی

🔹سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا: 1,343,841,232 دۆلاری ئەمه‌ریكی

 

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە تەواوی ڕاپۆرتەکە ببین:

Kurdistan Regional Government of Iraq (b-cdn.net)

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand