جەمیل عەبداڵ: ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له شەنگاله
2018-06-04 20:36:09
" خه‌ڵكی شەنگال و ئێزیدییه‌كان زۆر خۆشحاڵن كه ئه‌مریكییه‌كان هاتوونه‌ته شنگال و له‌وێ جێگیربن" ئەمە وتەی جه‌میل خدر عه‌بدال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شەنگالە.
رۆژی 1ی حوزه‌یران یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یاوه‌ری سوپای عێراق له لوتكه‌ی چل مێرای چیای شەنگال جێگیربوو، هاتنی هێزه ئه‌مریكییه‌كه به دوای خۆیدا لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی جیاوازی بۆ كرا.
جه‌میل خدر عه‌بداڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شنگال دەڵێت هێزێكی ئه‌مریكی له ستراتیژیییترین شوێنی ناوچه‌ی شەنگال جێگیربوون، تائێستا دڵنیانین له مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كه. به‌ڵام داعش له ناوچه‌كه ماوه به تایبه‌ت له به‌عاج و جزیره، زانیارییه‌كانیش ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵمه‌ت ده‌ست پێكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فڕۆكه بۆردوومانی پاشماوه‌كانی ده‌كات له رۆژئاوای كوردستان و له دیوی عێراق. هه‌ماهه‌نگیش له نێوان سوپای سوریای دیموكرات-هه‌ده‌سه و سوپای عێراق به هاوكاری ئه‌مریكییه‌كانه و تا ئوم زێدان ناوچه‌ی به‌عاج له سنوری نێوان رۆژئاوا و عێراق بچنه خواره‌وه و هه‌موو ناوچه‌كه پاكده‌كه‌نه‌وه. پلانه‌كه وایه دواتر سوپای عێراق تۆكمه بكه‌ن و جێگیری بكه‌ن و رێگا به تیرۆریسته‌كان نه‌ده‌ن له نێوان هه‌ردوو سنوور هاتوچۆ بكه‌ن و دۆخی ئه‌منی بشێوێنن.
لەبارەی ئەوەی بوونی ئه‌مریكا چ په‌یامێكی سیاسی و سه‌ربازییه هەیە، جه‌میل خدر عه‌بدال پێی وایە چۆن له مه‌نبه‌ج بوونی ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسییه‌كان وه‌ڵامێكه بۆ هێرشه‌كانی توركیا و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، لێره‌ش بوونی ئه‌مریكییه‌كان و سوپای عێراق هه‌مان په‌یامه.
دەشڵێت: هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش نازانین ئه‌و جێگیربوونه‌ی ئه‌مریكییه‌كان كاتییه یان درێژخایه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال و ئێزدییه‌كان زۆر خۆشحاڵن كه ئه‌مریكییه‌كان هاتوونه‌ته شەنگال و له‌وێ جێگیربن.