Draw Media

لەشەش مانگی یەكەمدا،عێراق بایی (61 ملیار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە 

لەشەش مانگی یەكەمدا،عێراق بایی (61 ملیار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە 

2022-07-14 10:59:05


شیكاری: درەو

بەپێی ئامارەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022)دا نزیکەی (600 ملیۆن) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، ئەو بڕەش بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (103) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا  زۆرتر بووە لە (61.5 ملیار) دۆلار.
لەو بڕە نەوتەی عێراق هەناردەی کردووە نزیکەی (14.5 ملیۆن) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.4%) نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، بەهاکەشی نزیکەی (1.5) دۆلار بووە.


یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 
بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (597 ملیۆن و 540 هەزار و 781) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 302 هەزار و 340) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (103) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (61 ملیار و 636 ملیۆن و 786 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە؛ چارتی (1، 2، 3))

1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 202 هەزار و 777) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (83.83) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (86.51) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.69) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 322 ملیۆن 679 هەزار) دۆلار.
2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2022
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 313 هەزار و 935) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (94.94) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (97.13) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.19) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار) دۆلار.

3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 579 هەزار و 612) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 244 هەزار و 504) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (108.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (117.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (9) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 913 ملیۆن و 197 هەزار) دۆلار.

4.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 390 هەزار و 662) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 379 هەزار و 689) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (104.09) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (104.63) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.54) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 609 ملیۆن 252 هەزار) دۆلار.

5.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2022) بڕی (102 ملیۆن و 303 هەزار و 20) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 300 هەزار و 97) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.19) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (112.73) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.54) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (11 ملیار و 477 ملیۆن 496 هەزار) دۆلار. 

6.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2022
پاڵپشت ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 191 هەزار و 236) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 373 هەزار و 41) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (113.70) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (122.86) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (9.16) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 505 ملیۆن) دۆلار.

خشتەی ژمارە (1)

چارتی ژمارە (1)


چارتی ژمارە (2)

چارتی ژمارە (3)

دووەم: بڕ و ڕێژە و داهاتی نەوتی کەرکوک لە هەناردەی گشتی نەوتی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی 2022
بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (597 ملیۆن و 540 هەزار و 781) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (14 ملیۆن و 413 هەزار و 476) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.4%) نەوتی کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوک بووە، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (103) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
واتە کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی کەرکوک لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (1 ملیار و 495 ملیۆن و 680 هەزار 51) دۆلار بووە.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەکوک بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە؛ چارتی (4))

1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی کانونی دووەمی 2022
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 545 هەزار و 656) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.56%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (83.83) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (213 ملیۆن 389 هەزار و 614) دۆلار.

2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی شوباتی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 475 هەزار و 345) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.59%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (94.94) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (140 ملیۆن 63 هەزار و 353) دۆلار.

3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 579 هەزار و 612) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، لەو بڕەش (1 ملیۆن و 488 هەزار و 395) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.48%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (108.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (161 ملیۆن 495 هەزار و 323) دۆلار.

4.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی نیسانی 2022
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 390 هەزار و 662) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 991 هەزار و 60) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.95%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (104.09) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (312 ملیۆن 954 هەزار و 608) دۆلار.

5.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی ئایاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2022) بڕی (102 ملیۆن و 303 هەزار و 20) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (3 ملیۆن و 2 هەزار و 133) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.93%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (112.19) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (336 ملیۆن 809 هەزار و 301) دۆلار.

6.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە مانگی حوزەیرانی 2022
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 191 هەزار و 236) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، لەو بڕەش (2 ملیۆن و 910 هەزار و 887) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.88%) لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک هەناردە کراوە، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (113.70) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، واتە کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک بریتی بووە لە بڕی (330 ملیۆن 967 هەزار و 852) دۆلار.

خشتەی ژمارە (2)

چارتی ژمارە (4) 

 

سەرچاوەکان؛

 

ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=909
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=951
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1003
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1039 
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1099 
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1102


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand