یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیدایە لە كوردستان دژێتی
2022-06-29 14:52:54
(درەو):
یەكێتی لە بەغداد پشتیوانی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوتو غاز، لە هەرێمی كوردستان دژایەتی دەكات.
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستانو سەرۆكی پەرلەمان كە سەربە یەكێتییە، دەنگیاندا بۆ هەمواری یاسای نەوتو غازی هەرێمی كوردستان.
ئەم یاسایە مانگی شوباتی ئەمساڵ بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هەڵوەشایەوە، ئەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كردی، وەكو تەحەدایەك بوو بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بۆ نیشاندانی ئەوە بوو یاساكە بەركارەو هەڵناوەشێندرێتەوە.
لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقەوە هەڵوێستی فەرمی یەكێتی كە چەندجارێك لەسەر زاری قوباد تاڵەبانی سەرۆكی تیمی یەكێتییەوە لە حكومەت راگەیەندراوە ئەوە بووە" هەرێم مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكەدا بكات"، سەرباری ئەمە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی زوو زوو سەردانی بەغداد دەكاتو تائێستا بەفەرمی دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رانەگەیاندووە.
دەنگدانی ئەمڕۆی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ هەمواری یاسای نەوتو غاز، بۆ نیشاندانی پشتیوانی بوو لە پارتی سەبارەت بە دژایەتیكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.