Draw Media

دوو بەرپرسی باڵای نزیك لە پەكەكە لەناو كوژراوەكاندان

دوو بەرپرسی باڵای نزیك لە پەكەكە لەناو كوژراوەكاندان

2022-06-17 14:33:33


درەو:
دوو بەرپرسی باڵای نزیك لە پەكەكە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون كە لەلایەن درۆنەكانی توركیاوە لە نزیك كەلار  كرانە ئامانج ئەوانیش هەریەكە لە (فەرهاد دێرك و هەڤاڵ راپەڕین)ن.
ئەمڕۆ لە نزیك كەلار فڕۆكە بێفرۆكەوانەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج كە (5) كەسی تێدابوو، (3) ژن و (2) پیاو، چواریان كوژران و یەكێكیشیان بە سەختی  بریندارە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لەناو كوژراوەكاندا هەریەك لە :
•    خاتوو هەڤاڵ راپەڕین ئەندامی كۆنگرەی گەلی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان
•    فەرهاد دێرك ئەندامی سەركردایەتی تەڤدەمی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان
لەگەڵ دوو خاتوونی تر كە هاورێیەتی خاتو (هەڤاڵ راپەڕین)یان كردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە لە ئێستادا بەسەختی بریندارەو لە نەخۆشخانەیە، درۆنەكەی توركیا سێ جار بۆردومانی ئۆتۆمبێلەكەی كردووە، تاوەكو بەتەواوی  ئامانجەكەی پێكاوە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، ئەو كەسانە  چەند رۆژێكە لە رۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان و ماوەی دوو رۆژە لە شاری كەلارن.  
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand